یەک کیلۆ قژیان لە سکی دەرهێنا


جاسمین پێرسیڤاڵ ناوی ئەو کچەیە کە هەر لە تەمەنی منداڵییەوە خووی بەوەوە گرتبوو بە دیار تەلەفیزۆنەوە قژە درێژە رەشەکەی خۆی بجوێت.

جامسین ئاماژە بەوە دەکات هەرکاتێک قژی درێژ و پڕ دەبۆوە، قژی دەخستە ناو دەمی خۆیەوە و دەیجوی. 

بەڵام کاتێک تەمەنی بوو بە ١٤ ساڵ، تووشی ئازارێکی زۆربۆوە لە سکیدا. لەو کاتەدا پزیشکەکان بە دایک و باوکیان وت کە تووشی نەخۆشییەکی کۆئەندامی هەرس بووە. 

دوو ساڵ دواتر، جارێکی تر جاسمین لە نیوەی شەودا خەبەری بۆوە و هاواری دەکرد لە ئازاردا. لە دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ سکی، ئەمجارە دەرکەوت نزیکەی یەک کیلۆ و نیو قژ لە شێوەی تۆپێکدا لە ناو گەدەیدا بوونی هەیە.


جاسمین دەڵێت "مژینی قژی خۆم هەستێکی خۆش و ئارامی پێ دەبەخشیم، هەر چەندە دایک و باوکم ئاگادارییان دەکردمەوە کە بەو رەفتارەم تووشی درووستبوونی قژ دەبم لە گەدەمدا، بەڵام من گوێم پێ نەدەدان."



بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە جاسمین ماوەیەکی زۆری لە قوتابخانە لە دەستداوە، بە ووتەی خۆی لە هەمووشی خراپتر کەس بڕوای پێنەدەکرد کە هەست بە ئازار دەکات چونکە پشكنینە پزیشکییەکان هیچیان دەرنەدەخست. 
ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک