ھۆکاری قاشبوونی زمان بزانە


ئەو کەسانەی تووشی قاشبوونی زمان ھاتوون، کاتێک ھەر خواردنێکی ترش دەخۆن، ھەست بە ناڕەحەتی دەکەن.   قاشبوونی زمان مرۆڤ تووشی ناڕەحەتییەکی زۆر دەکات، ناھێڵێت مرۆڤ بە ئارەزووی خۆی ئەو خواردنانە بخوات کە حەزی لێیانە، یەکێک لە ھۆکارەکانی قاشبوونی زمان ئەوەیە، ئەو کەسانە ھەستیارن بە خۆراکی تیژ و ترش، بۆیەش زمانیان ئاوای بەسەر دێت.   ھۆکاری دووەمیش مەترسیدارە و پێویستە ھەموو کەسێک ئاگادار بێت، ئەگەر زمانت قاش ببوو، لێوەکانیشت قاش ببوو، ئەو کاتە پێویستە بە زووترین کات سەردانی دکتۆر بکەیت.   ھۆکاری ئەوەی کە دەبێت سەردانی دکتۆر بکەیت ئەوەیە، مەترسیی ئەوەت لەسەر دەبێت، تووشی نەخۆشیی "ئیفلیجبوونی ڕوخسار" ببیت، بۆیەش ئەمە حاڵەتێکی مەترسیدارە و پێویستە بە زووترین کات دکتۆر بتبینێت و ھۆکارە ڕاستەقینەکەت پێبڵێت. 
ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک