پۆکيمۆن، يارييەک لەنێوان راستی و خەياڵدا




ماوەی چەند رۆژێکە، يارييەکی ئەليکترۆنی تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان و پێگە جيهانييەکانی بەخۆيەوە سەرقاڵکردووەو باس لەوەش دەکرێت، ئەگەری زۆرە بازاری فەيسبوک نەهێڵێت و زيان بە رێژەی بەکارهێنەرانی بگەيەنێت.


ياریی پۆکيمۆن کە لەلايەن کۆمپانيای نيانتيچی ئەمريکييەوە دروستکراوەو پەرەیپێدەدرێت، لەماوەی يەک هەفتە بڵاوبوونەوەی دا رێژەيەکی زۆری خەڵکی بەکاريدەهێنێت و ياریی پێدەکەن.




ئەم يارييە بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس لەبەردەستە واتە تەنيا بۆ ئەو ئامێرانە دەبێت کە ئەو دوو سيستمەيان لەسەر جێگيرکراوە، لەماوەی ئەو هەفتەيەی کاراشکراوە لە بازارە فەرمييەکانی گوگڵ و ئەپڵ زياد لە ١٠ مليۆن جار داگيراوە.


پۆکيمۆن سەرەتا لە ئوستوراليا تاقيکرايەوە دواتر لە ئەمريکا و چەند ناوچەيەکی ئەوروپا و ئاسياش کاراکرا، شێوازی ياریی کردنەکەشی بەمجۆرەيە، دەبێت سەرەتا بلوتوس و لۆکەيشن و ئينتەرنێت کراوەبن و کارابن، بەبێ بوونی ئينتەرنێتيش نابێت، تيايدا بەکارهێنەر لە رێگەی پۆکيبۆڵەوە هەڵدەستێت بە دۆزينەوەو گرتنی پۆکيمۆنەکان لەسەر زەوی کە تێکەڵی راستی دەکات.


دواتر بەکارهێنەر لەسەر نەخشەکەی وڵاتی خۆی چەند شوێنێکی بۆ دياريکراوە کە دەتوانێت لەوێ شەڕ بە پۆکيمۆنەکان بکات و باشتری دەستبکەوێت، ئەمە بێجگە لەوەی بەکارهێنەر دەبێت بە پيادە بڕوات بۆ ئەوەی پۆکيمۆنەکان بدۆزێتەوە چونکە مەشقکەرەکانی ناو يارييەکە لەگەڵ رۆيشتنی بەکارهێنەراندا پەيوەستکراون.




واچاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا پۆکيمۆن لوتکەی تەکنەلۆژيا بگرێت و شوێن بە فەيسبوک و شتە باوەکانی ديکە لێژ بکات.
-----------------------------------------------------------------------
بۆ ئەندرۆيد

بۆ ئای ئۆ ئێس
------------------------------------------------------------------------------------------------------




ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک