لە مەسنجەرەوە نامەی مۆبايل بنێرە بۆ سيستمی ئەندرۆيد لەبەردەستە





لە چەند رۆژی رابردوو تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک بەرنامەی مەسنجەری بە چەند گۆڕانکارييەوە نوێکردەوە لەوانەش کاراکردنی ناردنی نامە بوو.


بەکارهێنەرانی مەسنجەر دەتوانن ئەو بەرنامەيە وەک بەشی نامەی مۆبايلەکانيان بەکاربهێنن و لە رێگەيەوە نامە بنێرن بۆ ئەو کەسانەی لەسەر هێڵ نين يان مەسنجەريان نييە ئەويش لە رێگەی بردنی باڵانسی دياريکراوی هێڵەکەوەيە، واتە رۆڵی مەسنجەر لەويادا تەنيا وەک بەرنامەيەک وايە و نامەی تيادەنێردرێت و بەدەستت دەگات وەک چۆن لە مۆبايلەکاندا بەشی نامە هەيە، بەڵام ئەم تايبەتمەندييەش تەنيا بۆ سيستمی ئەندرۆيد لەبەردەستە.


وەک لەم وێنانەدا ديارە بۆ کاراکردنی ئەو تايبەتەمەندييەش لەسەر مەسنجەر بۆ سيستمی ئەندرۆيد، دەبێت بچيتە بەشی سێتينگ دواتر بەشی نامەناردن هەڵبژێريت لەوێش ئەو تايبەتمەندييە کارا (ON) بکەيت، بە ئەنجامدانی ئەو کارە چيتر پێويستت بە بەرنامەی نامەی مۆبايلەکەت نييە و دەتوانيت مەسنجەر بەکاربهێنيت.

Facebook Messenger now sends SMS text messages, but only on Android
ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک