ئاسانە باوەڕ بکرێت کە لە ئێستادا ئەپڵیکەیشن هەیە بۆ هەموو شتێک.
لەبەر بوونی ژمارەیەکی زۆر بژاردە زۆر جار بۆ بەکارهێنەران ئاسان نیە کام
ئەپڵیکەیشن هەڵبژێرن.
لەخوارەوە چەند یەپڵیکەشنێک دەخەینە ڕوو کە ڕەنگە ڕۆژانە سودێکی باشت
پێبگەیەنن.
* Tunity- تا ئێستا لە جێگایەکی قەرەباڵغ بوویت و نەتتوانیبێت بەباشی گوێت لە دەنگی
تەلەفیزۆنەکە بێت؟
بەهۆی ئەم ئەپەوە دەتونیت لە مۆبایلەکەتەوە گوێ لە دەنگی تی ڤی بگریت، بە سکان
کردنێک ئەم ئەپە کەناڵی تی ڤیَهکە دەدۆزێتەوە و پاشان دەتوانیت گوێت لە دەنگەکەی
بێت لەسەر مۆبایلەکەت.
* Photomath- ئەم ئەپە باکاردێت بۆ شیکاری کردنی هاوکێشە بیرکارییەکان.
بەهۆی کامێرای مۆبایلەکەتەوە وێنەی هاوکێشەکە بگرە و پاشان ئەپەکە هەنگاو بە
هەنگاو ڕێنموییت دەکات بۆ شیکارکردنی.
* Pushbullet- بەهۆی ئەم ئەپەوە دەتوانیت ئاگادارکردنەوەکانی ئەپەکانی مۆبایل
بگوازیتەوە بۆ سەر شاشەی ئامێرێکی تر، بۆنمونە شاشەی دیسکتۆپ و لەوێوە
دەتوانیت سەرجەم ئاگادارکردنەوە و لینک و نامەی هاتوو بخوێنیتەوە.
* Runpee- پێویست بوونی تەوالێت لە کاتی سەیرکردنی فیلمدا بێزارکەرە. تەنها ئەو
فیلمە دیاری بکە کە تەماشای دەکەیت، ئەم ئەپە پێت دەڵێت کە کەی گونجاوە بۆڕۆشتن
و تهنانهت کورتەیەکیشت پێدەڵێت لەو کاتەی کە ڕۆشتویت لهبارهی فیلمهكهوه.
* Listen On Repeat بەهۆی ئەم ئەپەوە نەک تەنها دەتوانیت بەشێوەیەکی دووبارە
گوێ لەو ڤیدیۆیە بگریت کە خواستی خۆتە ، بەڵکو دەشتوانیت لەو کاتەدا شاشەی
مۆبایلەکە بکوژێنیتەوە بەبێ ئەوەی ڤیدیۆکە بوەستێت دەنگەکە بپچڕێت.
* Twilight- کاری ئەم ئەپە بریتیە لە کەمکردنەوەی دەرهاویشتنی تیشکی شین لە
شاشەی مۆبایل لە کاتی بەکارهێنانیدا پێش کاتی خەوتن.
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم ئەپە ئەوەیە کە کاتی ناوچەی بەکارهێنەر دهناسێتەوە و
بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی خۆی لەگەڵ کاتەکانی شەو و ڕۆژی ئەو ناوچەیە
دەگونجێنێت.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک