تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەر لە رێگەی کڕينی کۆمپانيايەکەوە دەيەوێت خۆی پتەو و بەهێز بکات و بچێتەوە رکابەری کردنی فەيسبوک بەمەبەستی راکێشانەوەی رێژەيەکی زۆری بەکارهێنەران.
لەوبارەيەوە پێگە تەکنەلۆژييەکانبڵاويانکردەوە تويتەر کۆمپانيای ماجيک پۆنی کڕيوەتەوە کە کۆمپانيايەکی بەڕيتانييە و لە لەندەن نوسينگەی هەيە و لە بواری وێنە و ڤيديۆ و ستريمدا کاردەکەن.
کڕينەوەی ئەم کۆمپانيا لەلايەن تويتەرەوە بۆ ئەوەيە پەخشی راستەوخۆ و پەيوەندی ڤيديۆیی تويتەر پەرەی پێبدرێت و بۆی زيادبکرێت وەک چۆن فەيسبوک و يوتيوب و چەند کۆمپانيايەکی ديکە هەمان تەکنيک بەکاردەهێنن.
واچاوەڕواندەکرێت لەماوەيەکی نزيکدا تويتەر گۆڕانکارييەکانی ئەنجامداو لە رێگەی ئامێرە دەستکردە زيرەکەکانەوە خۆی نوێ بکاتەوەو سوود لەو ١١ شارەزايەی کۆمپانيای ماجيک پۆنی وەربگرێت.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک