توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی نوێ له باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی خه‌و له‌سه‌ر مێشك ده‌ریخست كه
سه‌رخه‌وشكاندن رێگه‌یه‌كی ئاسان و كاریگه‌ره بۆ به‌هێز راگرتنی زاكیره (یادگه).
توێژینه‌وه‌كه، كه له زانكۆی سارلاندی ئه‌ڵمانی به‌ڕێوه‌چوو، كاریگه‌ریه‌كی ئه‌رێنی
سه‌رخه‌وشكاندنی له‌سه‌ر توانای به‌بیر هێنانه‌وه خسته‌ڕوو و ده‌ریخست كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌ی دروست بۆ ماوه‌ی كورت ده‌خه‌ون، به ئه‌ندازه‌ی پێنج هێنده توانای
به‌بیرهێنانه‌وه‌یان زیاد ده‌كه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریشی خستووه كه كاریگه‌رترین ماوه بۆ سه‌رخه‌وشكاندن بریتییه له ٤٥
خوله‌ك بۆ یه‌ك كاتژمێر.
د. ئاكسل مێكلینگه‌ر، به‌شدار له توێژینه‌وه‌كه، رایگه‌یاند: "به پێی ئه‌نجامه‌كانمان،
خه‌وێكی كورت بۆ ماوه‌ی ٤٥ خوله‌ك بۆ كاتژمێرێك، به ئه‌ندازه‌ی پێنج هێنده توانای
به‌بیرهێنانه‌وه زیاد ده‌كات
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک