واتسئاپ بۆ ئايفۆن گۆڕانکاریی بەسەردادێت




بڵاوبوونەوەی وێنەيەک لە پێگە تەکنەلۆژييەکان ئاماژەيەک بوو بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارييەکی گەورە لە واتسئاپی تايبەت بە سيستمی ئای ئۆ ئێس.


پێگەيەکی ئەڵمانی بەناوی "Macerkopf" وێنەيەکی دزەپێکراوی بەرنامەی واتسئاپی بڵاوکردۆتەوە، وەک لە وێنەکەدا ديارە، لەماوەی داهاتوو بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامەيە لەسەر ئايفۆن و ئايپاد دەتوانن لە رێگەی ئەپڵ موزيکەوە گۆرانی و موزيک بنێرن و بچنە ناو ئەلبومەکانيشيانەوە.




هەروەها چەند تايبەتمەندييەکی ديکەشی بۆ زياد دەبێت لەوانە تاگ کردنی هاوڕێکان لە چاتی گشتيدا و ناردنی لينکی جۆراوجۆر، وەک تويتەر، چۆن لە پۆستێکدا بەکارهێنەر دەتوانێت ناو تاگ بکات بەهەمان شێوەش لە واتسئاپ وايلێدێت و مێنشن رێگەی پێدەدرێت، ئەمە بێجگە لەوەی کۆمەڵێک ئيمۆجی جوان و سەرکجڕاکێشيشی بۆ زياد دەکرێت تا گفتوگۆی بەکارهێنەران بەچێژتر بێت.

واتسئاپ يەکێکە لەو بەرنامانەی کە لە رێگەيەوە بەکارهێنەر دەتوانێت پەيوەندی دەنگی و ڤيديۆیی پێ ئەنجام بدات و لەگەڵ هاوڕێيانی گفتوگۆبکات، لەلايەن فەيسبوکيشەوە گەشەی پێدەدرێت.

whatsapp_musik_teilen2


ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک