ئاگاداری بۆئەوەی لە رەمەزاندا تینوت نەبێت


ئاگاداری بۆئەوەی لە رەمەزاندا تینوت نەبێت

پێویستە لە مانگی رەمەزان بە بەرنامەیەکی رێکوپێک خۆراک بخورێت و گرنگی بدرێت بە پارشێو و بەربانگ و کاتەکانی شەو

کاتی پارشێوکردن:
بەهیچ جۆرێک پارشێو پشتگوێ مەخە، چونکە گرنگە بۆ لەش، بەلام لە پارشێودا نابێت زۆر خواردن بخورێت .
ئەم خواردنانە باشن بۆ پارشێو:
ھێلکە، پەنیر، ماست، شیر و نانی بە کەپەک بخورێ، بەڵام گەر زوو برسی بوون رووی دا دەتوانرێ مەعکەرۆنە، برنج ، ساوەر ، نۆک و پاقلەمەنیەکان و نیسک بخوورێت،
هەروەها خواردنی زەڵاتەی سەوزە، پڕتەقاڵ ، مۆز، شوتی، خەیار، قەیسی و ئەو میوانایە کە ریشالیان هەیە یاریدەدەرە بۆئەوەی لەش بەدرێژایی رۆژ ئاو لەو مێوانە وەربگرێت و کەسەکە تینوی نەبێت بە ڕۆژ.

ئەم خواردنانە نابێت و قەدەغەن بۆ پارشێو:
سوێری ، چه‌وری، تونی، بەهارات، ترشی، خواردنەوە گازییەكان، شیرینییە دەستكردەكان، قاوە و نیسكافە و چا، ئەوانە رادەی تونێتی زیاد دەکەن.

کاتی ڕۆژوو شکاندن:
چەندین شێواز هەیە بۆ ڕۆژوو شکاندان، بۆ نموونە:
ڕۆژوو شکاندن به‌ ئاو ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه‌: چاره‌سه‌ری سه‌رئێسه‌ ده‌کات که‌ به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ توشتبووه‌. چاسه‌ره‌ی هه‌وکردن ده‌کات، ئازاری جومگه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه‌. سوودی هه‌یه‌ بۆ توشبووانی نه‌خۆشی شه‌کره‌. له‌ نه‌خۆشییه‌کانی جگه‌ر ده‌تپارێزیت. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ به‌سووده‌ که‌ به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه‌ و چاره‌سه‌ری ده‌کات. له‌ لێدانی خێرای دڵ ڕزگارت ده‌کات.چاره‌سه‌ری سکچوون و کێشه‌کانی کۆلۆن ده‌کات. له‌ وشکبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ ڕزگارت ده‌کات.- سوودی هه‌یه‌ بۆ پێست نه‌رم و سافی ده‌کات له‌ قڵیشان ده‌یپارێزێت که‌ به‌هۆی که‌م ئاوییه‌وه‌ له‌م مانگه‌ توشت ده‌بێت، بەڵام نابێت ئاوەکە ساردبێت چونکە ئاوی سارد لە کاتی ڕۆژوو شکاندن زیانی تەندروستی زۆری هەیە، رەنگە ببێتە هۆی مردن.

یان بە خواردنی شەربەت وەک شەربەتی مێوژ ، یان خواردنی خورما یان زەیتون رۆژوو بشکیندرێت.

کاتی خواردنی دوای ڕۆژوو شکاندن:
دەبێت بە دوو ژەم خواردن بخورێت:

ژەمی یەکەم:'
سەرەتا كەمێك شۆربا بخۆ بۆ یارمەتیدان و ئامادەكردنی گەدە، وەک سوبە جۆراوجۆرەکان یان شۆربای نیسک.

ژەمی دووەم:
پاش تێپەڕبوونی دە دەقیقە بەسەر خواردنی شۆرباکەدا، پاشان ژەمی دووەم بخۆ، هەوڵبدە لەم ژەمی دوەمدا خۆراكەكەت هاوسەنگ و هەمەچەشن بێت، هەموو سەرچاوە خۆراكییەكانی تێدابێت وەك پرۆتین (گۆشت، شیر و بەروبومەكانی، پاقلەمەنییەكان) ، كاربۆهیدرات، چەوری (زەیت)، سەوزە و میوە.

بەلام تکایە لەسەرخۆ خواردنەكە بخۆ و پەلەمەكە بۆئەوەی دوور بیت لە بەدهەرسی و ئازار ، چونکە مێشک لە دوای ١٥ تا ٢٠ دەقیقە ھۆشیاری تێربوون دەدنێرێت بۆ مێشک، بۆیە ئەگەر بە هێواشی نان نەخورێت و چاوەڕوانی بیست خولەکەکە نەکڕیت، ئەوا کەسەکە زۆر دەخوات و توشی قەلەوی دەبێت و هاوکات توشی ئازاری گەدە و بەدهەرسی دەبێت


لەشەواندا، ژەمە شەوانە زیاد بکە:
ئەم ژەمە نزیكی (3-4) سەعات، لە دوای ژەمی بەربانگ دەبێت، باشترین خواردنی ئەم ژەمەش میوە بە هەموو جۆرەكانییەوە. دەبێ لە کاتی ئیفتارەوە تا کاتی پارشێو، ئاو و شلەمەنی و ئاوی مێوە و و میوە شیر و ماستاو زۆر بخورێتەوە، چونکە لە گەڵ کەمبوونی ئاو لە لەشدا دەبێتە ھۆی سەرسوڕان و لەخۆچوون، دەبێت لانی کەم دوو لیتر ئاو شلەمەنی بخورێتەوە لەکاتی ئیفتار تا پارشێو.

پێویستە ئەوەمان بیرنەچێتەوە دوای بەربانگ هەتا بانگی بەیانی، هەر دوو سەعات جارێك پەرداخێك ئاو بخۆینەوە، بەو شێوەیە لاشەمان ئاوی خۆی ون ناكات و هەست بە باشی دەكەین لە رۆژدا.

دەبێت دایکان و باوکان بزانن کە بەڕۆژووبونی منداڵان كێشەی تەندروستی بەدواوەیە
ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک