بەرنامەيەک بۆ دەستکاریکردنی وێنەکانتان بۆ ئايفۆن و ئايپاد


Image result for ‪EmojiFace‬‏


بە تێپەڕبوونی کات و بەهۆی دروست بوونی تۆڕە کۆمەڵايەتييەکانەوە، ئيمۆجييەکان واتە هەستەکان بەشێوەيەکی فراوان لەلايەن بەکارهێنەرانەوە گرنگی پێدراو بووە بەشێکی پێويست.

بۆ ئەو مەبەستەش چەندين کۆمپانيا و شێواز بۆ دروستکردنی ئيمۆجييەکان دروستبووەو بەرنامەی تايبەتيش بەرهەمهێندراوە تا بەکارهێنەر بەشێوەيەکی ئاسانیی بتوانێت مامەڵەيان لەگەڵدا بکات.

لە گرنگترين ئەو بەرنامانەی لەو بوارەدا توانيويەتی سەرکەوتووبێت بەرنامەی ئيمۆجی فەيسە، کە هەڵدەستێت بە دانانی هەستەکان بۆ وێنەکان بەڵام بەتايبەت بۆ سێڵفييەکان گونجاوترە.

بەکارهێنەر دەتوانێت لەکاتی دانانی ئيمۆجی بۆ وێنەکانی بە سەدان شێواز و جۆری جياواز دابنێت بەڵام لە ئێستادا ئەو بەرنامەيە تەنيا بۆ بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ دەبێت وەک ئايفۆن و ئايپاد.



ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک