پێده‌چێت چه‌مكی مۆبایلێكی ساده‌و به‌تاڵ له‌پێداویستییه‌كانی سه‌رده‌م به‌دواكه‌وتوویی هه‌ژماربكرێت، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌رت ئه‌مجاره‌یان بیر له‌هاوشێوه‌ی مۆبایلێكی وابكه‌یته‌وه، له هۆنگ كۆنگ مۆبایلی janus one نمایشكرا كه كۆمپانیای GT Star به‌رهه‌می هێناوه. قه‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله هێنده‌ی قه‌باره‌ی كارتێكی دڵنیاییه، ئه‌ستورییه‌كه‌شی 5.5 میلیمیتره‌و ده‌توانرێت له‌جزداندا هه‌ڵبگیرێت. ئه‌م مۆبایله به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانێكی هاوسه‌نگ بۆ به‌كارهێنه‌رانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ركیزیان به‌رهه‌مهێنراوه، كه به‌هۆی زۆری تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه به‌كارهێنه‌ر له‌ده‌ستی داون. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م مۆبایله ئه‌وه‌یه كه به‌یه‌ك جار شه‌حنكردنه‌وه ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌كاربهێنرێت، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌هیچ مۆبایلێكی زیره‌كدا نییه، بۆنموونه ده‌توانرێت وه‌ك شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌كی زیاده به‌كاربهێنرێت له‌كاتی پێویستدا بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ت به‌كاریبهێنیت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت وه‌ك مۆبایلێكی ئاسایی و سه‌ربه‌خۆ ئیشی پێبكه‌یت، چونكه شوێنی sim ی تێدایه، هه‌روه‌ها ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی بلوتوسه‌وه به‌مۆبایلێكی تری ببه‌ستیته‌وه واته وه‌ك مۆبایلێكی یاریده‌ده‌ر به‌كاریبهێنێت. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌وه‌یه كه كورته‌نامه‌ی پێده‌گات و ده‌كه‌وێته جوڵه (هه‌زه)، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له‌كیفه‌كه‌شدا بێت هه‌ر هه‌ستی پێده‌كه‌یت. سه‌ره‌ڕای بچوكی قه‌باره‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌م مۆبایله توانای به‌رگه‌گرتنی ئاو و به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌یه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تریشی ئه‌وه‌یه كه مۆبایلێكی وه‌رزشییه، واته توانای هه‌ژماركردنی هه‌نگاوی وه‌رزشه‌وانه‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌م مۆبایله ئێستا له‌به‌رده‌سته به‌نرخی 69 دۆلار.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک