کۆمپانيای ئێڵ جی کۆری، لە ماوەيەکی کەمدا مۆبايلێکی زيرەکی بەرهەمهێناوەو خستوويەتيە بازاڕەکانی جيهانەوە کە نرخەکەی ٨٠ دۆلار تێپەڕناکات.

مۆبايلە نوێيەکەی ئێڵ جی ناوی کەی سێيە و کۆمەڵێک تايبەتی نزم لەخۆدەگرێت کە لەرووی نرخەوە زۆر گونجاوەو بەسوود دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی.

تايبەتمەندييەکانيشی بريتين لە:
- پرۆسێسەری ١.١ گێگاهێرتزە
- شاشەکەی ٤.٥ ئينجە و پێشاندانی بە ئای ئێس پييە
- رامەکەی يەک گێگايە
- ميمۆری ناوەکیی هەشت گێگايە
- توانستی باترييەکەی ١.٩٤٠ مليئەمپێرە
- کامێرای پشت و پێشەوەشی پێنج مێگا مێکسڵە
- سيستمی ئەندرۆيدی ٦.٠ی مارشماڵۆی لەسەر جێگيرکراوە
- سری جی و فۆڕ جييە


لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک