سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم لەسەر گەدەی بەتاڵ


بێگومان هەمووان دەزانین کە خواردنەوەی ئاو سوودێکی زۆر دەبەخشێت بە لەشمان، چونکە بەرپرسە لە کردنەوەی خانەکان و پاراستنی لەش لە ژەهراوی بوون، بەڵام ئەگەر ئەو ئاوەی دەیخۆیتەوە گەرم بێت سوودی زۆر زیاترە لە ئاوە ساردەکە.

بەپێی ماڵپەڕی "ounousa" سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم لەسەر گەدەی بەتاڵ بریتیە لەمانە:

خواردنەوەی کوپێک ئاوی گەرم و لیمۆ لە بەیانیاندا، یارمەتی لەش دەدات سوودی زیاتر لەخۆراکە تەندروستەکان وەربگرێت و ڕێگە لە زیانەکانی خواردنی چەور و زیانبەخش بگرێت.

خواردنەوەی ئاوی گەرم زۆر بەسوودە بۆ هەوکردن و هەڵامەت و قورگ ئێشە و کۆکە، کە بەهۆی سەرماوە تووش دەبێت، یارمەتی ئاسانکردنی هەناسەدان دەدات.

خواردنەوەی ئاوی گەرم ڕزگار دەکات لە کرژبوونی ماسولکەکان، هێورکردنەوەیان.

خواردنەوەی ئاوی گەرم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش و ئارەق کردنەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ چوونەدەرەوەی ژەهر لە لەشدا.

خواردنەوەی ئاوی گەرم یارمەتی پاراستنی پێست دەدات، بریقدار گەشاوەی دەکات، هەمیشە بە گەنجی دەمێنێتەوە.

خواردنەوەی ئاوی گەرم دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی قژێکی بریقدار و گەشاوە، بەهێزی دەکات.

خواردنەوەی ئاوی گەرم دەبێتە هۆی چالاککردنی سوڕی خوێن، بەهێزکردنی دڵ.

بەڵام ئاگاداربە خواردنەوەی ئاو لەگەڵ نان یان دوای نان زیانی هەیە، تووشی نەخۆشی خراپ دەکات
ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک