
هەموومان دەزانین جەیڵبرەیک چیە ؟! ، و زۆرێکمان هەر ئایفۆن دەکڕین یا ڕیستۆری دەکەین ڕاستەوخۆ جەیڵبرەیکی دەکەین ، و لەوانە نەزانین سوود و زیانی چیە بۆمان لەم بابەتەدا باسی سوود و زیانەکانی و زانیاری دەربارەی جەیڵبرەیک دەکەم ، هیودارم سوودی هەبێت بۆتان .
| مێژووی جەیڵبرەیک JailBreak History |
سەرەتا ، مانای جەیڵبرەیک ( JailBreak ) واتا ، ڕاکردن لە بەندینخانە ، یاخوود شکاندنی بەندینخانە ، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئایفۆندا جەیڵبرەیک بەکاردەهێنرا بۆ کردنەوەی شەبەکەی ئایفۆن ، چوونکە ئەوکات تەنها کۆمپانیای at&t گرێبەستی لەگەڵ ئەپڵ هەبوو ، بۆ ئەوەی سیمکارتی تر لەسەر ئایفۆن بەکاربێنن جەیڵبرەیکیان دەکرد ، بەڵام دوای کرانەوەی مارکێتی AppStore و قبووڵ نەکردنی بەرنامەکە ، چوونکە لەگەڵ مەرج و سیاسەتەکانی ئەپڵ نەدەگوونجا ، چوونکە ئەم بەرنامەیە دووگمەی کامێرای بەکاردەهێنا بۆ ڕیکۆرد کردن ، و پاشان گۆڕینی ثیم ..هتد ، و لەبەر ئەم هۆیانە AppStore قبووڵی نەکرد ، بەڵام قبووڵ نەکرد ئاسانە لای هاککەرەکان .
هەڵسا بەدرووستکردنی Cydia
وە سیدیا مارکێتێکی ترە , جیاواز لە AppStore ، کە ڕێگە دەدات بە بەکارهێنەرانی بۆ داگرتنی تویک و بەرنامە و شتەکانی سیدیا ، جا بە خۆڕا بێت یان بە بڕێکی پارە ، نەکوو بۆ داگرتنی بەرنامەی AppStore بە خۆڕا ، پاشان گەشەپێدەرەکان هەڵسان بە زیاتر بەهێزتر کردنی سیدیا ، وە ئێستا سیدیا لەسەر زۆربەی زۆری ئای دیڤایسەکانە.
| جیاوازی نێوان جەیلبرەیک و کراک |
جەیلبرەیک بریتیە لە نەرمەکاڵایەک بەکاردێت بۆ شکاندنی سکوێرتی سیستەمەکە بۆدانانی چەند بەرنامەیەک کە کۆمپانیای ئەپڵ ڕێگەیان پێنادا ، وە دوای شکاندنی سکوێرتی هەند گەشەپێدەران ئەم هەلەیان قۆستەوە و هەڵسان بە کراکردنی بەرنامەکانی AppStore ، ئەویش بریتیە لە کڕینی بەرنامەیەک لە AppSotre و پاشان کراکردنی بۆ بەکارهێنەران بۆ وەرگرتنی بەرنامەکە بەخۆڕا ، وەکو بەرنامەکانی : Installous & App VV .
| سوودەکانی جەیلبرەیک |
١ . تۆ کۆنتڕۆڵی ئای دیڤایسەکەت ئەکەیت ، نەکوو کۆمپانییای ئەپڵ ، چوونکە تۆ مەرجەکانی ئەپڵ ڕەتەکەیتەوە ، بۆ نموونە : نەکردنەوەی هەندێک لە فایلەکانی ڤیدیۆ ، نەناردنی فایل بە بلوتوث بۆ هاندەکانی جگە لە ئای دیڤایس ...هتد ، بەڵام تۆ ئەم پێوەر و مەرجانە ئەشکێنی لەڕێگای جەیلبرەیکەوە.
٢ . گۆڕینی ثیمی ئای دیڤایس ، لەوانەیە کەسانێک کە سەیری ئای دیڤایسەکەیان دەکەن حەزیان لەیەک شێوە نەبێت ، یاخوود بیانەوێ ثیمی ئای دیڤایسەکە بگۆڕن ، ئەوا ئەم کارە بۆ ئەوان بەسوودە (کردنی جەیلبرەیک).
٣ . کردنەوەی هەموو قفڵەکان و دەستکاری کردنی هەموو فایلێکی سیستەم ، چوونکە هەندێکجار پێویست بکا کە دەستکاری فایلەکانی سیستەم بکەیت .
٤ . لەگەڵ کردنی جەیلبرەیک دەتوانیت چەند تویک و بەرنامەیەک دابگری کە کارئاسانیت بۆ دەکات ، وە دانانی کیبۆرد ، هتد.
٥ . بەرنامە و پاتچی بەهێز بۆ یاری و بەرنامەکان ، وە داگرتنی بەرنامە کراک کراوەکان.
وە چەندین سوودی تر....
| زیانەکانی جەیلبرەیک |
١ . لەدەستدانی گەرەنتی کۆمپانیای ئەپڵ ، واتا کاتێک ئای دیڤایسەکە گەرەنتی لەگەڵە بۆ چاککردنەوە دوای تێکچوون، بەڵام لەگەڵ کردنی جەیلبرەیک ئەم گەرەنتیە لە دەست ئەدەیت.
٢ . تووشبوونی ئای دیڤایسەکەت بە هاککردن ، لەبەر ئەوەی تۆ ئای دیڤایسەکەت جەیلبرەیک کردووە ، وە بەم هۆیەوە هەموو شتەکان ئەگەری ڕوودانیان هەیە ، وە واتکردووە هەموو شتێك بێتە ناو ئای دیڤایسەکەت ، وە خاوبوونەوەی ئای دیڤایسەکەت بەهۆی نەگوونجانی توو بەرنامە پێکەوە ، وە یا لەگەڵ iOSی ئای دیڤایسەکەت.
٣ . جەیلبرەیک ، زۆر لە توانای پاتری ئای دیڤایسەکەت دەکووژێت ، بەشێوەکی گشتی ، وە ئەمە تاقیکراوەتەوە.
٤ . سوود وەرنەگرتن لە گۆڕانکارییەکانی ئەپڵ کە دایدەنێت بۆ باشترکردنی ئای دیڤایسەکان ، وە هەموو کاتێک دەبێت چاوەڕوانی هاککەرزەکان بیت .
٥ . هەبوونی چەند بەرنامەیەک کە لابردنیان گرانە و مەحاڵە ، چوونکە تاقینەکراوەتەوە پێش هاتنی بۆ سیدیا ، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوانەی AppStore هەموویان تاقیکراونەتەوە پێش داگرتنیان لەوێ.
ئێستا بڕیار لای خۆتە ، کامیان هەڵئەبژێریت ؟؟!
بەهیوام سوودێکم بە ئێوەی خۆشەویست گەیاندبێت.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک