بەرنامەيەکی سينەمایی بۆ ئايفۆن


سيستمی ئای ئۆ ئێس کە تايبەتە بە ئامێرەکانی ئايفۆن و ئايپاد، گرنگييەکی زۆی پێدەدرێت و چەندين بەرنامە و ياریی گرنگی بۆ بەرهەم هێندراوە.


بێگومان کۆمپانيای ئەپڵ بازارێکی ئەليکترۆنی هەيە بەناوی ئاپ ستۆر کە ياريی و بەرنامە رێگەپێدراوەکانی تێدايە و هيچ مەترسييەک بۆ بەکارهێنەران دروست نابێت لەکاتی داگرتنياندا.


ڤيديۆ، بەشێکی گرنگی ئەو ئامێرانەيە و لەلايەن بەکارهێنەرانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت هەربۆيە چەند بەرنامەی بۆ دروستکراوە تا بە ئاسانی بتوانرێت کاری مۆنتاژی لەسەر بکرێت و بەکارهێنەر بە ويستی خۆی دەستکاری بکات.


يەکێک لەو بەرنامە سەرکەوتووانەی تەنيا بۆ ئەو سيتسمە بەردەستە بريتیيە لە بەرنامەی "VUE" ، کە دەتوانرێت لە رێگەیەوە تۆماری ڤيديۆی پێبکرێت و دواتر بەچەندين شێواز مۆنتاژ بکرێت و فلتەری بخرێتە سەر، بەڵام ماوەی ڤيديۆکە نابێت لە شەش چرکە زياتربێت.


ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک