مانای پیتی 'i' لە ئەمێرەکانی ئەپڵدا




ساڵانێکە بەرهەمەکانی iPad, iPhone,iTunes, iPod, iMac دەبینین، ئەم بەرهەمانە کە بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵن، هەموویان بە پێشگری 'پ' دەست پێدەکەن، بەڵام بۆچی؟ و مانای ئەم پیتە لەم ئامێرانەدا چیە؟. 

پیتی 'i' بووە بە یەکێک لەو نیشانانەی کە ئامێرەکانی ئەپڵی پێدەناسرێتەوە، ئەوەش لە دوای ئەوەی کۆمپانیاکە لە ساڵی 1998 کۆمپیوتەری ماکینتۆشی بەرهەمهێنا کە ناوی لێنابووiMac.

لە بۆنەیەکدا و لەکاتی خستنەڕووی ئامێری ئای ماکدا، ستیڤ جۆبس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ، پەیوەندی نێوان پیتی 'i' و بەرهەمە نوێکەی بۆ ئامادەبوان ڕوونکردەوە.

جۆبس وتی:" وشەی iMac دەگەڕێتەوە بۆ پێکەوە گونجانی نێوان ئینتەرنێت و ماکینتۆش لە بەکارهێناندا، ئامانجیش لەم بەرهەمە نوێیە ئەو ژمارەیەیە کە کڕیارەکانمان داوای کۆمپیوتەرێکی بۆ دەکەن"،' ستیڤ لێرەدا مەبەستی ئینتەرنێت بوو.
دوابەدوای ئەم وتەیە، ستیڤ جۆبس لەسەر شاشەیەک زیاترڕوونیکردەوە کە پێشگری 'i' بۆ ئەپڵ چ مانایەکی تر دەگەیەنێت.

بەمەش پیتی ' i' جگە لە internet هێماش بوو بۆ وشەکانی individual, instruct, inform و inspire.

کاتێک ئایفۆن بەرهەمهێنرا لە ساڵی 2007، یەکێک لە سێ هۆکاری شێوازی دروستکردنەکەی بریتی بوو لە پەیوەندی ئینتەرنێتی.

لەوکاتەوە سەرجەم ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ سیستمی پەیوەستبوونیان بە ئینتەرنێتەوە تێدا بنیاتدەنرێت و پێشگری 'i' ئەو پەیوەست بوونەی بە مانا دیاریکراوەکەی‌ لەدەستدا، بۆیە بوو بە نیشانەی ناسینەوەی مارکەی ئەپڵ.


ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک