فەرهەنگی دەرمان بە زمانی کوردی بۆ ئەندرۆید V3




بەناوی خوای گەورەو مێهرەبان
سڵاوتان لێبێت بەڕێزان
Shwan Drug Dictionary

V 3.0.0
فەرهەنگی دەرمانی شوان
وەشانی 3.0.0


لەم وەشانە دا زیاد كردنی هەندیك دەرمان كە پێویست بوون, وە لەوە گرنگتر ناردن (شێر) كردنی ناوی زانستی و بازرگانی و بەكارهێنانی دەرمان و ناردنی بۆ هاوڕێكانت لە ڕێگای نامە (رسالە) یان بۆ ڤایبەر یا وتس ئەپ یا ماسنجەر یا هەر بەرنامەیەكی ناردن, كە دەتوانی زانیاری لە سەر هەر دەرمانێك بەتەوێت بینێری بۆ هاوڕێكەت. وە لە وەشانی داهاتوو بە پشتیوانی خوا دەتوانی هەموو بەشەكانی بنێری وەك ژەم و كاریگەری و زانیاری زیاتر چاوەڕوانبن...
لە وەشانی پیشودا بەشی ناوی بازرگانی بۆ زیاد كرابوو بەناوی Brand Name لە لیستی مێنو یان لە ڕێگەی ئەو دوگمەی خڕەی لە لیستی ناوی زانستی دایە.
ناوی بازرگانی چیە؟ بۆنمونە:-
Acetaminophen(Paracetamol)
ناوی زانستی دەرمانە
وە هەر شەریكەو ناوی خۆی لە سەر دەرمانەكە دەنوسێت. بۆنمونە لە جیاتی بنوسێت Paracetamol دەنوسێت Adol یان ParaAzar

لێرەدا من بەشێكم بۆ زیادكردوون كە تیایدا دەتوانن ناوی بازرگانی لە سێرچ بنوسن و بیدۆزنەوە, كە ئەمەش لەسەر داواكاری بەكارهێنەرانەوە بوە..وە لە وەشانی پێشو دا بەرنامەكە لە سەرەتاوە داڕێژرابۆوە كە تیایدگۆڕِانكاری لە ستایل و گرافیكەوە كرابوو, وە زیاد كردنی بەشی گروپەكانی دوگیانی...
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە (1000)هەزار دەرمانی تێدایە,
وە بەردەوام دەرمانی بۆ زیاد دەكرێت و وەشانی نوێی بڵاو دەكرێتەوە..
ئەم فەرهەنگە بەشێوەیەكی بوخت باس لە

ناوی زانستی دەرمان
ناوی بازرگانی دەرمان
چۆنیەتی بەكارهێنانی دەرمان 
ژەمی دەرمان
كاریگەری باش و خراپی دەرمان
بەكارهێنانی بۆ ئافرەتی دووگیان و منداڵ و پیر
,وە خوێندنەوەی دەرمان بە شیوازی UK

لەگەڵ چەندەها زانیاری تر..
لەكۆتایدا بمبورن لە هەر هەڵەیەك لەم بەرنامەیە دا,
وە ئێوەش هەڵەكان و ڕەخنەو پێشنیارەكانتان بنوسن...
بەهیوای تەندروستیەكی باشتر بۆ ئێوە.
لێرە دایگرە


ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک