مۆبایل یه‌كێكه له گرنگترین پێویستیه‌كانی ڕۆژانه‌مان، به‌ڵام له‌مڕۆدا له پێویستی تێپه‌ڕی كردووه، به‌جۆرێك كه كه‌سانێك پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رجده‌كه‌ن تاوه‌كو مۆبایلێكی جیاواز و ناوازه‌یان ده‌ستبكه‌وێت.
له‌م بابه‌ته‌دا گرانترین مۆبایله‌كانی جیهان ده‌بینن كه زۆرێكیان له‌سه‌ر داوای تایبه‌تی خاوه‌نه‌كانیان دروستكراون و هه‌ندێكیشیان چه‌ند ژماره‌یه‌كی كه‌میان لێ دروستكراون:
1. Diamond Rose iPhone 4 32GB
ئه‌وه‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌یبینن گرانترین مۆبایله له جیهاندا. نرخه‌كه‌ی 8 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه، له دروستكردنیدا 500 نقێمی ئه‌ڵماس به‌كارهاتووه. ته‌نها له لۆگۆی تایبه‌تی كۆمپانیای ئه‌پڵدا له‌سه‌ر ئه‌م مۆبایله، 53 ئه‌ڵماس به‌كارهێنراوه، ئه‌مه جگه له دوگمه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كه به هه‌مان شێوه ئه‌ڵماسه. ئه‌م ئایفۆنه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ستیوارت هیوزه‌وه جوانكاری بۆكراوه كه تایبه‌ته به دیزاینی خشڵ و زێڕ.
2. Supreme Goldstriker iPhone 3G 32GB
دیسانه‌وه ئایفۆن! نرخی ئه‌م مۆبایله زیاد له 3 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكیه! 271 گرام ئاڵتون و چه‌ندین پارچه ئه‌ڵماس له دروستكردنیدا به‌كارهێنراوه. ئه‌مه جگه له دوگمه‌ی سه‌ره‌كی و لۆگۆی كۆمپانیای ئه‌پڵ كه له ئه‌ڵماسی گه‌وره‌ی گرانبه‌ها دروستكراوه.
3. iPhone 3G Kings Button
ئه‌م ئایفۆنه تایبه‌ته 138 پارچه ئه‌ڵماسی پێوه‌یه و نرخه‌كه‌ی 2.4 ملیۆن دۆلاره. ئه‌و پارچه ئه‌ڵماسه‌ی كه به دوگمه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م مۆبایله‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ی جوانیه‌كه‌یه‌تی. ئه‌مه جگه له‌و 138 نقێمه ئه‌ڵماسه‌ی كه به چوارده‌وره‌كه‌یه‌وه هه‌ن.
4. GoldVish Le Million
له‌ساڵی 2006دا ئه‌م مۆبایله ناوی له كتێبی گینیسدا بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆماركرا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و ساڵه‌دا بووه گرانترین مۆبایلی جیهان. هه‌موو كه‌ڤه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مۆبایله له ئه‌ڵماس دروستكراوه و دوگمه‌كانیشی له ئاڵتوون. نرخه‌كه‌ی 1.3 ملیۆن دۆلاره.
5. Diamond Crypto Smartphone
ئه‌م مۆبایله 50 پارچه ئه‌ڵماسی پێوه‌یه كه 10 له‌وانه ئه‌ڵماسی شینن، ئه‌وه‌ش گرانبه‌هاترین جۆری ئه‌ڵماسه. جگه له‌وه چه‌ند به‌شێكی له ئاڵتوون دروستكراوه. ئه‌م مۆبایله سیستمی دژه دزینی تێدایه و له‌كاتی دزینیدا ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه شوێنه‌كه‌ی بدۆزیته‌وه. نرخه‌كه‌ی 1.3 ملیۆن دۆلاره.
6. Gresso Luxor Las Vegas Jackpot
ئه‌م مۆبایله ساڵی 2005 له ووڵاتی سویسرا دروستكراوه. دیكۆری ده‌ره‌وه‌ی به پارچه ئاڵتوونێكی 180 گرامی دروستكراوه. پشتی مۆبایله‌كه له دارێكی ئه‌فریقی دروستكراوه كه مێژوه‌كه‌ی بۆ 200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و داره گرانترین جۆری داره له جیهانه. نرخی ئه‌م مۆبایله یه‌ك ملیۆن دۆلاره.
7. Vertu Signature Cobra
ناوی كۆبرا به‌م مۆبایله‌وه لكاوه له‌به‌رئه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی له‌شێوه‌ی ماری كۆبرادا دروستكراوه. ڕیزێك ئه‌ڵماسی سپی و نزیكه‌ی 439 نقێمی گرانبه‌های پێوه‌یه.
8. BlackDiamond VIPN Smartphone
ئه‌م مۆبایله‌ی كۆمپانیای سۆنی ئێریكسۆن دوو پارچه ئه‌ڵماسی پێوه‌یه، یه‌كێكیان به دوگمه‌ی سه‌ره‌كی و ئه‌وی دیكه‌شیان به پشتی مۆبایله‌كه‌وه‌یه. نرخی مۆبایله‌كه 300 هه‌زار دۆلاره.
9. iPhone Princess Plus
له به‌رنامه و پرۆگۆامه‌كانیدا هیچ جیاوازیه‌كی نیه له‌گه‌ڵ ئایفۆنێكی ئاسایی. جگه له‌ڕووپۆشكردنی به ئاڵتوون، ئه‌م مۆبایله 180 پارچه ئه‌ڵماسی بچووكی پێوه‌یه. نرخی ئه‌م مۆبایله نزیكه‌ی 176 هه‌زار دۆلاره.
10. Vertu Signature Diamond
ماركه‌ی ڤێرتو به‌ناوبانگه بۆ دروستكردنی مۆبایلی گرانبه‌ها. ئه‌م جۆره‌یان له‌ماده‌ی پلاتینۆم دروستكراوه و چه‌ند پارچه ئه‌ڵماسێكی پێوه‌یه، ته‌نها 200 دانه له‌م مۆبایله دروستكراوه و نرخی هه‌ر یه‌كێكیان 88 هه‌زار دۆلاره.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک