وەک ئاشکرايە لە کاتی کڕينی ئامێرەکانی کۆمپانيای ئەپڵ واتە ئايفۆن يان ئايپاد کاتێکی لە رێکەوتەکەيدا لەسەر جێگيرکراوە کە ئەويش ٩:٤١ خولەکەکەيە.
زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەو ئامێرە زيرەکانە دەپرسن دەبێت نهێنی ئەو کاتە چی بێت، ئاخۆ بۆ کۆمپانيای ئەپڵ ئەو کاتەی جێگيرکردووەو هەرکەسێک ئايفۆن يان ئايپادی نوێ بکرێت لەکاتی کار پێکردنی دا رێکەوتەکەی ٩:٤١ خولەک نووسراوەو دواتر دەتوانرت کاتەکەی چاک بکرێت.
بۆ ئەو مەبەستەش پێگەی تێک ئينسايدەری ئينگليزی بڵاويکردەوە هۆکاری دانانی ئەو کاتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ستيڤ جۆبزی خاوەنی ئەپڵ يەکەم ئامێری زيرەکی لە ساڵی ٢٠٠٧ لە ٩:٤٢ خولەک بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر بەهۆی بەرهەمهێنانی ئايپاديشەوە کاتەکەيان لەسەر ٩:٤١ خولەک جێگيرکرد، ئيدی لەوکاتەوە بەو رێکەوت ئامێرەکانيان دەخەن بازارەکانی جيهانەوە.
لەلايەکی ديکەشەوە کاتێک کەسێک کاتژمێرە دەستييەکەی ئەپڵ دەکڕێت لەکاتی کارپێکردنی دا لەسەر ١٠:٠٩ خولەک جێگيرکراوە ئەمەش جياوازە لەو کاتە ئاساييەی کە کۆمپانياکان لەسەری رێکەوتوون کە ١٠:١٠ خولەکە، هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کۆمپانياکە ويستويەتی لەوانی ديکە جياوازتربێت هەم لە رووی بەرهەم و شێوازەوە هەم لە رووی شتە دووبارەکانيشەوە.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک