هەڵبژاردنی پاسۆردی بەهێز و خۆبەدوورگرتن لە پاسۆردی لاواز کارێکی گرنگ و لە هامان کاتدا ئاسانە بۆ پاراستنی ئەکاونت و زانیارییە کەسییەکانت.
کۆمپانیای (سپلاش داتا) هەستا بە بڵاوکردنەوەی لیستێکی خراپترین پاسۆردەکانی ساڵی ٢٠١٥، ئەم پاسۆردانە زیاترین بەکارهێنەر بۆ ئەکاونتەکانیان دایانناوە و زۆر بە ئاسانی دەکرێت بشکێنرێن.
*********************************
***************************************************
لیستی پاسۆردەکان (بە پێی ریزبەندی) بەم شێوەیەیە:
123456
password
12345678
qwerty
12345
123456789
football
1234
1234567
baseball
welcome
1234567890
abc123
111111
1qaz2wsx
dragon
master
monkey
letmein
login
*********************************************
******************************************
**************************************************
بۆ هەڵبژاردنی پاسۆردێکی بەهێز دەکرێت پشت بەم رێنماییانە ببەستن.
پاش داهێنانی هێڵی ئینته‌رنێت و بڵاوبوونه‌وه‌ی به جیهاندا، كۆمپانیاكان له‌م رێگایه‌وه چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی ناوازه‌یان پێشكه‌ش به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد.
بەشێک له‌م خزمه‌تگوزاریانه، تایبه‌تن به یه‌ك به‌كارهێنه‌ره‌وه‌و پێویست ناكات هیچ كه‌سێكی دیكه زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌كاونتی كه‌سه‌كه‌وه هه‌بێت، خزمه‌تگوزارییه‌كان، وه‌ك ئیمه‌یڵ، ئه‌كاونتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌كاونتی بانكی و چه‌ندانی دیكه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، پێویسته هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی هێڵی ئینته‌رنێت زانیاریی ته‌واوی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دانانی وشه‌ی نهێنی به‌هێز هه‌بێت، تاكو خۆی له مه‌ترسیی هاككرد و به‌كارهێنانی ئه‌كاونته تایبه‌ته‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه بپارێزێت.
به په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه، به‌كارهێنه‌ر ده‌بێتە خاوه‌نی پاسوۆردێكی به‌هێز :
• باشتره ئه‌و پاسۆرده‌ی هه‌ڵیده‌بژێریت له 12 كاره‌كته‌ر كه‌متر نه‌بێت.
• گرنگە ژمارە، هێما، قه‌باره‌ی گه‌وره و بچوكی پیتەکانی تێدا به‌كاربهێنرێت.
• هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر پاسوۆرده‌كه‌ت له وشه‌یه‌ك یان دوو وشه‌ی په‌یوه‌ندیدار پێكبێت، نمونه : (Password, good morning, log in)
• باشتره ژماره‌و وشه‌كه له یه‌كه‌وه نزیك نه‌بن، نمونه : H0use (گۆڕینی Oی ئینگلیزی به 0 ژماره سفر) بیرۆکەیەکی زیرەکانە نییە.
• پاسوۆرده‌كه‌ت به‌هێزتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ناوی خۆت یان ئه‌ندامێكی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌تی تێدا نه‌بێت.
• زۆر گرنگه، ئه‌م پاسوۆرده تازه‌یه، هاوشێوه‌ی پاسوۆرده كۆنه‌كه‌ت نه‌بێت.
-------------------------------------
----------------------------------------------------------------------------
نموونه :
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین میكانیزمێكی كاریگه‌ر له دانانی پاسوۆرده‌كه‌ماندا په‌یڕه‌وبكه‌ین.
• سه‌ره‌تا له‌جیاتی وشه، بیر له رسته‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه. (Xendan Is The Most Visited News Website In Iraq).*
• دواتر یه‌كه‌م پیتی هه‌ریه‌كێك له‌و وشانه‌ی رسته‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی پێكهێناوه، وه‌رده‌گرین. (xitmvnwii)
• هه‌ردوو پیتی سه‌ره‌تای وشه‌كانی Xendan و Iraq به كه‌پیته‌ڵ ده‌نوسین. (XitmvnwiI)
• 2015 له نێوان هه‌ر دوو پیتێكدا زیاد ده‌كه‌ین. (Xi2tm0vnw1iI5)
• چه‌ند هێمایه‌ك بۆ پاسوۆرده‌كه‌مان زیاد ده‌كه‌ین. (#Xi2tm0vnw1iI5@)
* كاره‌كته‌ر: هه‌ر هێمایه‌ك، كه به‌كارده‌هێنرێت كاره‌كته‌رێكه، نموونه : خه‌ندان، 6 كاره‌كته‌ره.
* به‌كارهێنانی رسته، له شوێنی وشه، یه‌كێكه له‌و شێوازە کاریگەرانەی جگه له به‌كارهێنه‌ر کەم کەس دەتوانێت بەبێ زانیاری، پێشبینی پیت و به‌شه‌كانی دیكه‌ی پاسوۆرده‌كه بكات.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک