تایبەتمەندیەکانی ئایفۆنە نوێکە چییە؟
ئەگەرچی تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ ناوی ئایفۆنە نوێکەی ئاشکرا نەکردووە و نازانرێت ئایفۆنی 6S دەبێت یان ئایفۆنی حەوت بەڵام بە گوێرەی زانیاریەکان کامێراکەی ١٢ مێگاپێکسڵ دەبێت.
بڕیارە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کالیفۆرنیا بە بەشداری حەوت هەزار ڕۆژنامەنوس سبەینێ کۆمپانیایی ئەپڵ تایبەتمەندی بەرهەمە نوێکەیان بخەنە ڕوو.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکان دزەیان پێکردووە کامێرای دواوەی ئایفۆنەکە ١٢ مێگا پێکسڵ دەبێت و دەتوانێت بە وردی 4K وێنە بگرێت و کامێراکەی پێشیشەوە بە وردی 1080pوێنەبگرێت.
هەمیشە بەکارهێنەرانی ئایفۆن کێشەی شەحنیان هەیە بەڵام ئایفۆن هەوڵیداوە کە لەم بەرهەمە نوێیەیدا توانای بەرگەگرتنی پاترییەکەی زیاد بکات و بتوانێت بە ڕێژەی ٥.٥% بەرگەگرتن زیاتر بکات.
هەروەها ئایفۆن IOS9 دەخاتە کار کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئایفۆنە نوێکە بتوانێت کاتژمێرێک زیاتر لە ئایفۆنەکانی پێشتر بەرگەی دابەزینی شەحن بگرێت.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک