به‌م كۆده‌ بزانه‌ مۆبایله‌كه‌ت له‌ كوێ دروست كراوه‌



زنجیرە ژمارەی ئیمی، تایبەتە بە دروستكراوی ئەو وڵاتانەی كە مۆبایلەكەتی لێ دروست كراوە، بۆ دەرخستنی ئەو ژمارەیەش، پێویستە كۆدی #06#* لێ بدەیت، دواتر لەلای دەستی چەپەوە حەوتەم و هەشتەمین ژمارە بزانە چەندە، لەم لیستەی خوارەوە ژمارەكان روونكراوەتەوە:-
ئەگەر ژمارەی 00 بوو: واتا مۆبایلەكەت تەقلید نییە و بەڵكو راستەوخۆ لەكۆمپانیای دایك دروست كراوە (100%) ئەسڵییە.

ژمارەی 01 یان 10: واتا مۆبایلەكەت دروستكراوی وڵاتی ڤێتنامە، زۆر باشە.

ژمارەی 08 یان 80: واتا مۆبایلەكەت دروستكراوی وڵاتی ئەڵمانیایە نایابە.

ژمارەی 03: واتا دروستكراوی وڵاتی چینە و تەقلیدە، بەجۆرێك لە وڵاتی ئیمارات(تجمیع) كراوە و جۆرەكەشی خراپە

ژمارەی 13: واتا دروستكراوی وڵاتی ئازەربێجانە و جۆرەكەشی(خراپە و كاریگەری بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات.

ژمارە 04 یان 40: دروستكراوی چینە، باشە
ژمارە 50 یان 05: واتا دروستكراوی بەرازیلە یان فنلەندا یان ئەمەریكایە، جۆرەكەشی باشە. 

ژمارە 60 یان06: دروستكراوی وڵاتی هۆنكۆنگە، (خراپە.

ژمارە 91: واتا دروستكراوی وڵاتی فنلەندایە جۆرەكەشی مامناوەندە.
ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک