ماوەيەکە دەنگۆی راگەياندنی ئايفۆن حەوت لەلايەن کۆمپانيای ئەپڵەوە لە مانگی ئەيلولی ئەمساڵ پێگە و رۆژنامە ئەليکترۆنييەکانی تەنيوەو چەندين وێنە و ڤيديۆی لەسەر بڵاوکراوەتەوە.
بەڵام پێگەی تەلەگرافی بەڕيتانی هەواڵێکی شۆکهێنەری دايە هەواداران و ئەو کەسانەی لە چاوەڕوانی ئايفۆن حەوتدان، هەواڵەکەش ئەوەيە ئەگەری زۆرە ئەو ئايفۆنە نوێيەی لە داهاتوودا ئاشکرادەکرێت ببێتە تەواوکەری ئايفۆن شەش نەک نەوەیەکی نوێی ئايفۆن بێت بەناوی حەوت.
تەلەگراف ئاماژەشی بەوەداوە وەک چۆن لە مانگی ئازاری ئەمساڵ ئەپڵ ئايفۆنێکی خستە بازاڕەکانەوە کە تەواوکەری ئايفۆن پێنج بوو بەناوی "iphone 5se" بەهەمان شێوەش واچاوەڕوان دەکرێت ئەم ئايفۆنە تەواوکەری شەش بێت و ناوی "iphone 6se" بێت.
هێشتا هيچ سەرچاوەيەک بەفەرمی نازانێت کۆمپانيای ئەپڵ بەنيازی چييە، چونکە بەپێی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤيديۆکانی ئەو ئايفۆنە نوێيە بێت هەواداران بەجياوازی دانانێن و رەخنە ئاڕاستەی ئەپڵ دەکەن کە گۆڕانکارييەکی ئەوتۆی لە بەرهەمەکانی دا نەکردووە.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک