لەدوای هەر هێرشێکی تیرۆرستی کوشندە وێنەی کوڕێکی مەکسیکی لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەبێتەوە لەسەر پۆستەکەش کەسێک وانیشانیدەدات کە ئەندامێکی خێزانەکەیەتی و داوادەکەین بدۆزرێتەوە.
وێنەی کوڕە مەکسیکیەکە لە دوای هێرشەکەی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئیستەنبول و لەدوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە مسڕیەکە، هەروەها دوای ڕووداوی تەقەکردنەکەی یانەی شەوانەی پەڵس لە ئۆرلاندۆو چەدین ڕووداوی دیکە دەرکەوت و لەسەرجەم ڕووداوەکاندا وابڵاودەبووەوە کە پێدەچێت یەکێکبێت لە قوربانیەکان.
کەناڵی فرانس ٢٤ سەبارەت بە ڕاستی چیرۆکی کوڕەکە پەیوەندی بە ژمارەیەک کەسەوەکرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وێنەکەیان بڵاوکردبووەوە و باسیان لەوەکرد لە نزیکەوە کوڕەکە دەناسن و ئەم کوڕە بە فێڵ بری هەزار دۆلاری لێوەرگرتوون.
یەکێک لەو کەسانەی کە وێنەکەی بڵاوکردبووەوە بە کەناڵەکەی ڕاگەیاند " کوڕەکە لەسەرەتادا هاوڕێمبووە دواتر فێڵی لە چوار کەسی نزیکم کردووە و سکاڵام لە دژی تۆمارکردووە بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕێکارە ئاساییەکان زۆر کاتی ویستووە و تا ئێستاش پارەکەمان دەستنەکەوتووە، بڕیارمانداوە بۆ ناوزڕاندنی وێنەکەی بڵاوبکەینەوە".
فرانس ٢٤ پەیوەندی بە کوڕەکەوەکردووە ئەویش ڕایگەیاند پەیوەندی بەو ماڵپەڕانەوە کردووە کە وێنەکەیان بڵاوکردووەتەوەو داوایلێکردون وێنەکەی بسڕنەوە بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە.

لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک