توێکڵی مۆز فڕێ مەدە

مۆز یەکێکە لە میوە بەسوودەکان و تامێکی تایبەت و خۆشی هەیە، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە توێکڵی مۆزیش کۆمەڵێک سوودی زۆر گرنگی هەیە و دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت، چونکە چارەسەرێکی سروشتییە و بۆ چەند مەبەستێکی گرنگ بەکاردەهێنرێت.1-توێکڵی مۆز بۆ سپی کردنەوەی دان سوودی هەیە.توێکڵەکە جوان بهێنە بە دانەکانتدا و بۆ ماوەی یەک خولەک و بەدرێژایی هەفتەیەک بەردەوام بە.2-لابردنی بالوکەگەر بالوکەت هەیە ئەوا توێکڵی مۆزەکە جوان بە بالوکەکەدا بهێنە، یاخود دەتوانیت پێوەی ببەستیت شەوانە.3-زیپکەتوێکڵی مۆز بۆ لابردنی زیپکە بەسوودە و بە توێکڵەکە جوان مەساج بۆ دەموچاوت بکە لانی کەم بۆ ماوەی پێنج خولەک، رۆژانە ئەمە دووبارە بکەرەوە، لەماوەی یەک هەفتەدا کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت.4-چرچیتوێکڵی مۆز دەموچاوت بە تەڕی دەهێڵێتەوە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی چرچی دەموچاوت.5-خورووئەگەر نەخۆشی سەدەفت هەیە، ئەوا توێکڵی مۆز بدە لەو ناوچانەی کە دەخورێت و سووربووەتەوە، چونکە یارمەتی کەمکردنەوەی خووروەکەی دەدات.6-جێگە مێشوولەتوێکڵی مۆز بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ئەو بەشانەی لەشت مێشوولە پێوەی داوە.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک