ماڵپەڕێکى تایبەت بە هەواڵەکانى ئەپڵ کاتى خستنە بازاڕەى موبایلى ئایفۆنى ٧ى ئاشکراکرد.
ماڵپەڕى "ئیفان بلاس" ى تایبەت بە هەواڵەکانى ئەپڵ کە لە ماوەى ڕابردوودا چاودێرى ووردى بەرهەمەکانى ئەپڵى کردووە ، ڕایگەیاندووە، ڕۆژى ٧ى ئەیلولى داهاتوو کۆمپانیاى ئەپڵ موبایلە تازەکەى " ئایفۆن ٧" دەخاتە بازاڕەوە.
ماڵپەڕەکە ڕاشیگەیاندووە، دواى خستنە بازاڕیشیەوە و لەڕۆژى ٩ى ئەیلولدا کریاران دەتوانن دواکارى کڕین پێشکەش بکەن و لە ڕۆژى ١٦ى ئەیلول دا موبایلە نوێیەکە دەدرێتە دەستیان.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەى ڕابردوودا چەندین هەواڵ و پێشبینى لەسەر شێوە و قەبارە و نرخى موبایلى ئایفۆن ٧ بڵاوبوویەوە و بەڵام تا ئێستا کۆمپانیاى ئەپڵ لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەى نەداوە.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک