بەرنامەيەک بۆ ئەوانەی دەيانەوێت لەشولارێکی رێکيان هەبێت





يەکێک لە کێشە باو و بێزارکەرەکانی ناو خەڵکی بريتييە لە زيادبوونی کێش کە دەبێتە ناڕێکی لەش و قەڵەوبوون، ئەمەش شێوەيەکی نەخوازراو بە کەسەکە دەبەخشێت.


بۆ لەش رێکی و دابەزينی کێش زۆر رێگە و شێواز هەيە، بەڵام بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژيا و بەربڵاوی مۆبايلە زيرەکەکان، بەرنامەکان کارئاسانی چاکيان بۆ خەڵکی کردووەو بوونەتە سەرچاوەيەکی باش و گرنگ.



"My Fitness Pal" يەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری دابەزاندنی کێش و لەش رێکی، کە بۆ سيستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەردەستە و لە بازاڕە ئەليکترۆنييەکان بەبێ بەرانبەر بەکارهێنەر دەتوانێت دايبگرێت.


ئەم بەرنامەيە قەبارەيەکی کەمی هەيە و خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ئەو مۆبايلانەی سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێسيان لەسەرە، گرنگترين شت کە لەم بەرنامەيەدا هەيە ئەويش ئەوەيە ئەگەر بتەوێت بزانيت خواردنێک بەڕێژەی چەند شەکر و چەوری و مادەکانی ديکەی تێدايە لە رێگەی سکانەرێکەوە کە پەيوەست کراوە بە باڕکۆدی خواردنەکان ئەو کارەت بۆ ئەنجام دەدات و پێتدەڵێت.

 Calorie Counter - MyFitnessPal- screenshot


بەرنامەی "My Fitness Pal" چەندين شێواز و رێگەی گونجاوی تێدايە کە بەکارهێنەر فێردەکات بەپێی ئەو شێوازە خواردنەکانی رێکبخات و کەمترين رێژەی شەکر و چەوری لە خواردنەکانی دا هەبێت لەگەڵ چەندين تايبەتمەندی ديکە.


بۆ سيستمی ئەندرۆيد کليک لێرە بکەن...


بۆ ئای ئۆ ئێس کليک لێرە بکەن...

ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک