کۆمپانیای ئەمازۆن جۆرە ھێدفۆنێکی نوێی درووستکردووە و بەوەش کێشەی ئەوەی چارەسەرکردووە لەکاتی گوێگرتن لە موزیکدا ئاگادارنیت کەسێک بانگت دەکات.
لەو داھێنانە نوێیەدا کە لەلایەن کۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمەریکییەوە درووستکراوە سیستەمێک پەرەی پێدراوە کە دەنگی دەرەوە کپ دەکات و لەکاتێکدا گوێ لە موزیک دەگریت ھیچ دەنگێکی چواردەورت نابیستیت، ئەوەش ھەستێکی زۆر خۆشت پێدەبەخشێت و پێویست ناکات دەنگەکەی زۆر زیادبکەیت.
ھاوکات لە ھێدفۆنە نوێیەکەدا کێشەی ئەوەشی چارەسەرکردووە کە بانگت دەکەن و ئاگادار نیت، بۆئەوەش چەند وەرگرێکی داناوە کە گوێبیستی دەرەوە دەبن و بەکارھێنەر دەتوانێت ئەو وشانەی بداتێ کە پێویستە لێی ئاگادار بێت و ھەرکات ئەو وشانە وەربگرێت ئەوا دەنگی ھێدفۆنەکە کز دەکات یان وشەکەت بۆ دەڵێتەوە و ئاگادارت دەکاتەوە.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک