تايبەتمەندييەکانی ئای ئۆ ئێسە نوێيەکە



تايبەتمەندييەکانی ئای ئۆ ئێسە نوێيەکە






شەوی دووشەممە، لە کۆنگرەيەکی تايبەتدا کە بۆ گەشەپێدەران 
کۆمپانيای ئەپڵ
سازکرابوو بەسەرپەرشتی تيم کوک چەند گۆڕانکارييەکيان راگەياند.


يەکێک لەو گۆڕانکارييانە راگەياندنی ڤێرژنی ١٠ی سيستمی وەگەڕخەری ئامێرەکانی ئايفۆن و ئايپاد بوو کە لە ڤێرژنەکانی ديکە جياوازە و چەند تايبەتمەندييەکی بەهێز لەخۆدەگرێت.


گرنگترين تايبەتمەندييەکانيشی ئەمانەن:


- زيادکردنی بەشێک بەناوی ميمۆريس کە وێنەکانی تيادا هەڵدەگيرێت لەگەڵ رێکەوتی گرتن و شوێنەکەی.


- لە رێگەی رووخسساری وێنەکانەوە توانای بيرهێنانەوەی شوێن و کاتی گرنتی وێنەکەت پێدەڵێت.


- لەکاتی گۆڕين بۆ ئای ئۆ ئێس ١٠، کۆمەڵێک بەرنامەی بەسوود و گرنگی تەندروستی و وەرزشی دادەبەزێندرێن.


- بينينی وێنەکان لەسەر نەخشتە تا بزاندرێت لەکوێ گيراون.


- پەرەدان بە سيری و زيادکردنی چەندين تايبەتمەندی نوێ کە لە رێگەيەوە دەتوانيت راستەوخۆ کردارە بيرکارييەکان لەسەر ژمارەکان جێبەجێ بکەيت.


- چالاککردنی سيری بۆ ئۆتۆمبێل و چەندان کاری گرنگی ديکە.


- دەتوانرێت سەرجەم وێنەکان بەبێ بەرنامە بکەيتە پارچە ڤيديۆيەک.



Apple has updated the Photos app with a new Memories feature.


- زياتر پەرە بە بەشی نەخشەی ئەپڵ دراوە.

Siri is now more functional in iOS 10.

- باشترکردنی ئەپڵ ميوزيک.


- زيادکردنی ئاپی ماڵەوە.


The new iOS 10 Home app.

- گۆڕين شێوازی هۆم سکرينی ئامێرەکان.

- رازاندنەوەی نامەکان و بەخشينی شێوازێکی جوانتر.


The Messages app in iOS 10 has received some major updates.

- هاوبەشيپێکردنی تێبينييەکان لەگەڵ بەکارهێنەرانی ديکە.
- گەورەکردنی ئيمۆجييەکان لەکاتی ناردندا.
- نوێکردنەوەی بەشی پەيوەندی و ئاگاداکردنەوە لەکاتی پەيوەندی بێزارکەردا.
- رێگەدان بە بەکارهێنەران تا بتوانن بەرنامە جێگيرکراوەکانی ئەپڵ بسڕنەوە.



بەهێزکردنی بەشی قفڵکردن


iOS 10 now has a more interactive lock screen.



ئەم ڤێرژنە نوێيەی ئای ئۆ ئێس لە ئايفۆنی پێنج بەرەو سەر دەبێت واتە بێجگە لەم ئامێرانە بۆ هيچ جۆرێکی ديکەی ئەپڵ نابێت، ئامێرەکانيش ئەمانەن:




ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک