مۆبايلێک کامێرای پێشەوەی ٢١ مێگاپێکسڵە


کۆمپانيايەکی چينی مۆبايلێکی زيرەکی بەرهەمهێنا کە چەند تايبەتمەندييەکی گرنگ لەخۆدەگرێت و لە گرنگترينيشی کامێراکەی پێشەوەی ٢١ مێگاپێکسڵە.


مۆبايلە زيرەکەکە ناوی "Meitu M6" ـە، کوالێتييەکەی فول ئێچ دیيە بە پێکسڵی ١٩٢٠ بە ١٠٨٠، بە خێرایی دوو گێگاهێرتز و شاشەکەشی پێنج ئينجە.


رامی ئەم مۆبايلە سێ گێگايە و ميمۆری ناوەکیی ٦٤ گێگايە، توانستی باترييەکەشی ٢.٩٠٠ ملیئەمپێرە، ديزاينێکی جياوازيش لەخۆدەگرێت و لە ئامێرەکانی ديکە ناچێت.


بەهەمان شێوەی کامێرای پێشەوەی، کامێرای پشتەوەشی ٢١ مێگاپێکسڵە، واچاوەڕوان دەکرێت ئەم ئامێرە بەبەهای ٤٥٧ دۆلار لە بازاڕەکاندا بفرۆشرێت.

ڤيديۆ:




Meitu M6

Meitu-M6_1
ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک