جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌فرۆشرێت و وه‌ك یارمه‌تیده‌رێكی جگه‌ره‌كێش نابراوه بۆ وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی نوێ ده‌ریخستووه كه نه‌ك هه‌ر وا نیه به‌ڵكو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر جگه‌ره‌كێش هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه نوێیه كه دوێنێ پێنج شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، له‌ڕاستیدا ئه‌و كه‌سه پێگه‌یشتووه جگه‌ره‌كێشانه‌ی، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنن، ئه‌گه‌ری وازهێنانیان له‌جگه‌ره، به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 28 كه‌متره.
له‌ڕابردوشدا پرسی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی، چه‌ندین جار، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌و ئه‌نجامی دژبه‌یه‌كی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه نوێترین و گه‌وره‌ترینیایه.
د.ساره كاڵخۆران كه یه‌كێكه له‌ئه‌نجامده‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌یوه‌ندی به كه‌متر وازهێنان له‌جگه‌ره‌وه، هه‌یه. بۆیه پێویسته وه‌ك یارمه‌تیده‌رێكی وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان، راسپارده‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێت.
د.ساره له‌ئێستادا له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ماساچوستس و سكوڵی پزیشكی هارڤارد له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كارده‌كات.
ساڵی رابردووش، دامه‌زراوه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه كه به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نیه كه بیسه‌لمێنێت ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه یارمه‌تی كه‌سانی پێگه‌یشتوو ده‌دات كه واز له‌جگه‌ركێشان بهێنن.
هیچ یه‌كێك له‌و كۆمپانیایه‌ش كه جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی دروستده‌كه‌ن، تائێستا داواكارییان پێشكه‌ش به ئیداره‌ی خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا نه‌كردووه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه وه‌ك یارمه‌تیده‌رێكی وازهێنان له‌جگه‌ره‌و ئیداره‌كه‌ش هیچ رێكاری له‌دژی ئه‌و كۆمپانیایانه نه‌گرتووته‌به‌ر كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان، كاریگه‌ره.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک