بەرنامەیەک بۆ دۆزینەوەی wifi




زۆرجار هەڵبژاردنی کۆفیشۆپ زیاتر بەهۆی خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەیەتی نەک تامی خواردنەوەکانی. کاتێک لە ناوچەیەکەوە دەچینە ناوچەیەکیتر ڕەنگە دۆزینەوەی خاڵێکی ئینتەرنێتی باش کارێکی ئاسان نەبێت.

لەم رووەوە و بۆ دۆزینەوەی خاڵێکی ئینتەرنێتی بەهێز ئەپڵیکەیشنی wefi pro پێشنیارکراوە.
 
ئەم ئەپڵیکەیشنە کە لەسەر هەردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە، لە داتابەیسێک پێکهاتووە کە ملیۆنان خاڵی ئینتەرنێت لەخۆدەگرێت لە سەرانسەری جیهاندا. دەتوانێت باشترین و جێگیرترین خاڵی ئینتەرنێت لەسەر شاشەی مۆبایلەکەت نیشان بدات لەو ناوچەیەی کە تۆی لێیت.
 
 هەر بەهۆی ئەم ئەپەوە دەتوانیت یارمەتی ئەو هاوڕێیانەشت بدەیت کە لە چواردەورتن بە تاگکردن و ناساندنی ئەو هێڵەی کە دۆزیوتەتەوە تا ئەوانیش بتوانن بەکاریبهێنن.

بەسوودێکی تری ئەم ئەپڵیکەیشنە شێوەی کارکردنیەتی، ئەویش بەوەی وای فای ئامێرەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی  دەکوژێنێتەوە لەوکاتەی کە پێویستت پێی نییە، ئاگادارت دەکاتەوە لەکاتی هەبوونی وای فایەکی باشتر و بەهێزتر لەوەی کە بەکاریدەهێنیت.  
***************************************
*************
***
*

ئەندرۆید



ئای ئۆ ئێس


ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک