کۆمپانيای فەيسبوک بەشێوەيەکی ئەزموونی تايبەتمەندييەک بۆ تۆڕەکەيان زياد دەکەن و بەنيازن لەماوەيەکی نزيکشدا زياتر گەشەی پێبدەن.
تايبەتمەندييەکەش تەنيا بۆ بەشی وەڵامدانەوەی پۆستەکانە واتە کاتێک کەسێک بيەوێت وەڵامی کۆمێنت ياخود کۆمێنت بنووسێت رێگەی پێدەدرێت بە ڤيديۆ وەڵام بداتەوە.
لەوبارەيەوە ژووری هەواڵی فەيسبوک، رايانگەياند لە ئێستادا بۆ ئاپی فەيسبوک لە سيستمە جياوازە وەگەڕخەرەکان واتە سيستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆيد و کۆمپيوتەريش تايبەتمەندييەک زيادکراوە کە رێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات بە ڤيديۆ وەڵامی کۆمێنت بدەنەوە ئەمەش وەک ئەزموونييەک بۆ بەکارهێنەرانیان زيادکردووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەم تايبەتمەندييە پەيج و ئەکاونتەکانيش دەگرێتەوەو زياد دەکرێت تا لەو رێگەيەوە بتوانن زياتر هەوادارەکانيان لەخۆيان رازی بکەن و لەکاتی پێويستيدا بە ڤيديۆ وەڵاميان بدەنەوە.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک