خواردنی برۆکلی لە نەخۆشییەکی مەترسیدار دەتپارێزێت



بەشێوەیەکی گشتی سەوزەوات سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، برۆکلیش یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی سەوزە و بڕێکی زۆر پێکهاتەی سوودبەخشی تێدایە، دەتوانیت بەزۆر شێواز ئامادەی بکەیت و بیخۆیت کە چارەسەرە بۆ نەخۆشی شەکرە.


بەگوێرەی هەواڵەکەی ئێم بی سی،هەر بۆیە توێژەران ئاماژە بەوەدەکەن کە سێ جار خواردنی برۆکلی، لە هەفتەیەکدا، دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوونت بە سێ نەخۆشی مەترسیدار، بە پلەی یەکەم شێرپەنجە.


یەکێک لەو نەخۆشیانەی خواردنی برۆکلی رێگریی کێدەکات، ڕەبۆ و نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرەیە لە جۆری دوو، چونکە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژەئۆکسان کە پەیوەستە بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجەوە.


برۆکلی بڕێکی زۆر پێکهاتەی "سالفوران"ی تێدایە، کە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە خانە شێرپەنجەییەکان، بەتایبەت شێرپەنجەی پەنکریاس و پرۆستات و جگەر و پێست.


برۆکلی ماددەی "فولاتی" تێدایە، کە یەکێکە لە باشترین پێکهاتەکان دژی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک و گەدە و هێلکەدان، جگەلەوەی بەرگری لەش دژی هەوکردن بەرزدەکاتەوە، کالسیۆمی پێویست دەمژێت بۆ ئێسکەکانت.


بەهۆی بوونی ڤیتامین ئەی و ئی و سی، پاریزگاری لە ماددەی کۆلاجین دەکات کە بەرپرسە لە جوانی و گەشانەوەی پێست، لەشت لە ژەهر ڕزگاردەکات و یارمەتی کرداری هەرس دەدات و خێرای دەکات.

ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک