پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی یۆرۆ-ی 2016، حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایلی پێشنیاز كردووه كه له‌كاتی روودانی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیدا وه‌ك بڵندگۆ خه‌ڵكی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر گومان كرا له روودانی هێرشێكی تیرۆرستی، به‌رنامه‌كه به ده‌نگ و له‌رینه‌وه به‌كارهێنه‌ر به‌پێی شوێنی جوگرافیی خۆی ئاگادار ده‌كاته‌وه و په‌ره‌پێدانی ئه‌و به‌رنامه‌یش دوای هێرشه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌می رابردووی پاریس دێت كه 130 كه‌سی تێدا كوژرا.
دوێنێش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هۆشداریی دا له‌وه‌ی یاریگاكان و شوێنه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی هانده‌ران و وێستگه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له فه‌ره‌نسا له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی یۆرۆ-ی 2016 ببێته ئامانج له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌كه كه به‌ناوی siap بڵاكراوه‌ته‌ه، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له هه‌شت شوێنی جیاوازه‌وه ئاگادار بكرێنه‌وه كه رووداوێكی تێدا روو ده‌دات و پێیان ده‌ڵێت كه چی روویداوه و ئامۆژگاریشیان ده‌كات چۆن خۆیان بپارێزن.
هاوكات به‌رنامه‌كه وا دانراوه كه تایبه‌مه‌ندی و زانیارییه كه‌سییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران بپارێزێ و له‌سه‌ر هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆید و iOS یش كار بكات.
بۆئه‌ندرۆید
بۆiOS

لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک