سيستمی ئای ئۆ ئێس کە لەسەر ئامێرەکانی ئايفۆن و ئايپاد جێگيرکراوە توانيويەتی ببێتە جێگەی رەزامەندی بەکارهێنەرانی و رکابەرييەکی بەهێزيشی لەگەڵ ئەندرۆيد دروستکردووە.
خاڵێکی بەهێزی ئەو سيستمە ئەوەيە ياریی و بەرنامەی بۆ دەبێت و بەشێوەيەکی ئاسان بەکارهێنەرانی ئايفۆن و ئايپاد دەتوان بەرنامە و ياریی بۆ دابگرن.
يەکێک لەو يارييانەی بووەتە پڕ بەکارهێنەرترين لەسەر ئامێرەکانی ئايفۆن و ئايپادەکان، ياریی مۆدێرن کۆمباتی پێنج بلاک ئاوتە کە لەلايەن کۆمپانيای گەيم لۆفتەوە بەرهەم هێندراوەو لە هاوينی ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە.
لە ئێستادا ئەم يارييە لە ئاپ ستۆری تايبەت بە ئايفۆن و ئايپاد لەبەردەستە و قەبارەکەشی ٨٥٤ مێگابايتە، لەکاتی داگرتنی دا لە رێگەی ئينتەرنێتەوە کاردەکات و بەردەوام گۆڕانکاریی نوێ و ليڤڵی بۆ دێت.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک