پۆستی فەیسبوک لە رێی کورتەمانەوە و بە بێ پێویستی ههبوونی پەیوەندی ئینتەرنێت یەکێکە لەو خزمەتگوزارییە بەسوودانەی زۆرێک لە بەکارهێنەران لێی ئاگادارنین.
بۆ بەکارخستنی ئەم خزمەتگوزارییە، ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە (لەسەر کۆمپیوتەر):
سەرەتا (Settings) بکەرەوە لەوێوە سەر (Mobile)
پاشان کلیک لە (Activate Text Messaging) بکە و لەوێدا ناوی ئەو کۆمپانیایە هەڵبژێرە کە لە خزمەتگوزارییە تەلەفۆنییەکانیاندا بەشداریت
لێرەدا ژمارەیەکت پێ دەدات، پیتی (F) بە کورتە نامە بنێرە بۆ ئەو ژمارەیە و کۆدێکت بۆ یەتەوە، ئەو کۆدە لە بۆشایی(Confirmation code) دا بنوسە و خزمەتگوزارییەکەت دەکەوێتە کار.
لەمەولا هەر تێکستێک بنێریت بۆ ئەو ژمارەیەی پیتتی (F)ەکەت بۆ نارد، راستەوخۆ لە فەیسبوک بە پۆست بڵاودەبێتەوە.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک