فه‌رمانبه‌رێكی زانكۆی سۆران – فاكه‌ڵتی زانست به‌ناوی (عه‌بدولڕه‌زاق قاسم) فه‌رهه‌نگێكی نوێی بۆ سیستمی ئه‌ندرۆید دروست كردووه كه 5 زمان له‌خۆده‌گرێت.
فه‌رهه‌نگه‌كه كه ناوی Reza Dicه توانای وه‌رگێڕانی وشه‌و ئاخاوته‌ی هه‌یه له نێوان پێنج زمان كه بریتین له كوردی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و فارسی و توركی.
ژماره‌ی وشه‌كانی فه‌رهه‌نگی رێزه دیك نزیكه‌ی 41 هه‌زار وشه‌یه كه ده‌توانێت به‌بێ ئینته‌رنێت وشه‌كان بخوێنێته‌وه‌و و زیاتر له 4 هه‌زار وشه‌ی دیكه‌ش له 21 بواری زانستی و ئه‌ده‌بی له‌خۆده‌گرێت.
فه‌رهه‌نگه‌كه له ئێستادا ته‌نها بۆ سیستمی ئه‌ندرۆید به‌رده‌سته‌و به‌گوێره‌ی وته‌ی په‌ره‌پێده‌ره‌كه‌شی له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌لۆفۆنیدا، وه‌شانی تایبه‌ت به سیستمی ویندۆزیش ئاماده‌یه‌و كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی باشتری له‌گه‌ڵدایه‌و له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌یخاته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانیه‌وه.
په‌ره‌پێده‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌شی وت كه له به‌رنامه‌یدا هه‌یه ئه‌و فه‌رهه‌نگه بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس-ش له داهاتوودا دروست بكات.
بۆ سود وه‌رگرتن له فه‌رهه‌نگه‌كه، پێویسته به‌ركاهێنه‌ر بڕی یه‌ك هه‌زار دینار بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بنێرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنه‌ی كه له فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه.
-----------------------------------------------------
-------
--

لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک