باشترين بەرنامەی کەشوهەوا بۆ مۆبايلەکانتان داگرن





بەهۆی ژمارەی زۆری بەکارهێنەرانی مۆبايلە زيرەکەکانی وەک (سيستمی ئەندرۆيد ، سيستمی ئای ئۆ ئێس) زۆرترين بەرنامەو ياریی لەلايەن گەشەپێدەرەکانەوە بەرهەم هێندراون و لە تۆڕی ئينتەرنێت بڵاوکراونەتەوە کە خزمەتێکی زۆری بەکارهێنەران دەکات.



بێگومان لەم سەردەمەدا خواستی بەکارهێنەران رووی لە زيادبوونە و خاوەن کۆمپانيا تەکنەلۆژياکانيش بەردەوام رکابەری يەکتر دەکەن تاوەکو باشترين خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵکی بکەن و سەرنجيان بەلای خۆياندا رابکێشن.



لە عيراق و هەرێمی کوردستان بەتايبەتی زۆرينەی کاتەکان باوی بەرنامەی کەشوهەوايە بەهۆی بەردەوام گۆڕانی شەپۆل و خراپی کەشەکەوە زۆرينە دەيانەوێت سات بە سات لە کەشوهەوای شار و شوێنەکانيان ئاگاداربن.



لێرەدا ئاشناتان دەکەين بەبەرنامەيەکی سەرکەوتوو لەو بورەدا کە چەند گەردونناسێک و شارەزا تيايدا سات بە سات گۆڕانکارييەکان لە رێگەی ئەو بەرنامەيەوە ئاگاداری خەڵکی دەکەن.



بەرنامەی ئەکيووێزەر (AccuWeather) يەکێکە لەو بەرنامە سەرکەوتووانەی تائێستا زۆرترين بەکارهێنەری هەيە لەسەرانسەری جيهاندا کە کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ لەخۆ دەگرێت و کەشوهەوای شارەکەت دەداتی بۆ يەک هەفتە و رۆژانەش دەتوانيت بەپێی کاتژمێرەکان ئاگاداری دۆخی ناوچەکەت بيت بێجگە لەوەی کۆمەڵێك خزمەتگوزاریی ديکەش لەخۆدەگرێت.
-------------------------------------------------------------------------------
بۆ دابەزاندنی بۆ سيستمی ئەندرۆيد


بۆ دابەزاندنی بۆ سيستمی ئای ئۆ ئێس

------------------------------------------------------------------------------

بۆ چۆنيەتی دابەزاندنيشی بە نموونە ئێستا ئێمە لەسەر سيستمی ئەندرۆيد دايدەبەزێنين و کاری پێدەکەين:


ڤيديۆ:


ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک