مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان، ئامێر و ئامرازی گونجاون بۆ وه‌رگرتنی زانیاری به خێرایی، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا بووه‌ته ئامرازێكی هه‌ره پێویست و له‌پێشی مرۆڤ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی له‌وانه‌ی، به‌ر له خه‌وتن چاوی له مۆبایله‌كه‌ت ده‌كه‌ی و زانیاری پێ وه‌رده‌گرت، هه‌وڵ بده واز له‌و خووه "خراپه" بهێنیت.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكی، به‌كارهێنانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و ئامێره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئایپاد، پێش خه‌وتن، ده‌بێته هۆی "له‌ده‌ستدانی بینایی به شێوه‌یه‌كی كاتی" و تێكچوونی سیسته‌می خه‌وتن و خه‌وزڕان.
جۆدیت سیرا، یه‌كێكه له‌وانه‌ی خووی به به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه گرتووه به‌ر له خه‌وت، ده‌ڵێت: "ئه‌وه شتێكه به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بخه‌وین، چونكه ناتوانین ده‌ستبه‌رداری مۆبایله‌كانمان بین و له‌سه‌ر شوێنی خه‌وه‌كه راده‌كشێین و له رێگه‌ی به‌رنامه‌كانی چاته‌وه، قسه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان ده‌كه‌ین، تاكو خه‌وده‌مانباته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "من دره‌نگ ده‌خه‌وم و سبه‌ینان به زه‌حمه‌ت له خه‌و هه‌ڵده‌ستم، به‌هۆی رووناكی شاشه‌ی مۆبایله‌وه، ناتوانم له كاتی گونجاو‌دا بخه‌وم".
له جیهاندا زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌س، مۆبایلی هۆشمه‌ند به‌كارده‌هێنێت و تێكڕای ناوه‌ندی به‌كارهێنانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان رۆژانه له‌لایه‌ن تاكه‌وه، ده‌گاته نزیكه‌ی پێنج كاتژمێر.
مارسیلا مۆنتیس، به‌كارهێنه‌رێكی دیكه ئه‌و ئامێرانه‌یه، ده‌ڵێت: "به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه و كاریگه‌ری خراپییان بۆ چاوه‌كان، جێگه‌ی نیگه‌رانین، چونكه هه‌ندێك كات دوای به‌كارهێنانی مۆبایل، كاتێك چاوم داده‌خه‌م، هه‌ست به خاڵی ره‌ش ده‌كه‌م".
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌ران، هه‌ندێكجار به یه‌كچاو سه‌یری شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌و كاره هه‌ندێكجار به ئه‌نقه‌سته و هه‌ندێكجاریش بۆ زیاتر سه‌رنجدانی وێنه، یا ئه‌و تێكستێكه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی بینایی به شێوه‌یه‌كی كاتی و تا ئێستا دوو ژن دووچاری ئه‌و حاڵه‌ته بوونه و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن.
دكتۆر گۆردۆن بلانت، راوێژكاری نه‌خۆشییه ده‌مارییه‌كان، له نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی، گوتی: "سه‌یركردنی شاشه‌ی مۆبایل به‌و شێوه‌یه و به یه‌كچاو، وا ده‌كات چاوی راست چه‌ند خووله‌كێك بخایه‌نێت، تاكو به هه‌مان شێوه‌ی چاوی چه‌پ ده‌بینێت، به پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر وایه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر لای راست پاڵكه‌وتبێت".
به‌و هۆیه‌وه دوو ژن له ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند جارێك دووچاری ئه‌و حاڵه‌ته بوونه و ماوه‌ی 15 خووله‌كی خایاندووه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ش، چه‌ندین پشكنینی پزیشكیان ئه‌نجامداوه، جگه له "سی تی سكان"، پشكنینی دڵیشیان بۆ كراوه.
دكتۆر گۆردۆن، ده‌ڵێت: "له‌ده‌ستدانی بینایی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، ره‌نگه ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ جه‌ڵته‌ی مێشك و زۆر كه‌س به‌هۆیه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی چاو ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان دواتر ئاراسته‌ی یه‌كه‌ی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌كرێت، چونكه به شێوه‌یه‌كی كاتی بیناییان له‌ده‌ستداوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و حاڵه‌ته له‌ناو به‌ساڵاچووان زیاتر به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام به‌كارهێنانی مۆبایل، گه‌نجانیش تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كات".
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و دكتۆره، زۆرجار به‌و هۆیه‌وه پزیشكانیش به هه‌ڵه نه‌خۆشییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری هه‌ڵه بۆ تووشبووان ده‌نووسن.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک