پاش ئەوەی لەماوەی رابردوو لە رێگەی تويتەرەوە هەواڵی زيادکردنی تايبەتمەندييەکی گرنگ بۆ مەسنجەر راگەياندرا، لە ئێستادا لە ژێر تاقيکردنەوەدايە و بەم نزيکانە بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەبێت.
لەوبارەيەوە دەيڤد مارکۆسی بەڕێوبەری بەشی مەسنجەر لە فەيسبوک لە رێگەی پەڕەی فەرمی خۆيەوە هەواڵی تاقيکردنەوەی خزمەتگوزارييەکی گرنگی راگەياند کە بە "secret conversations" ناساندوويەتی.

ئەو خزمەتگوزارييەش بريتييە لە دانانی خولەک بۆ ناردنی نامە، واتە کاتێک کەسێک بيەوێت گفتوگۆيەک ئەنجام بدات و پێی گرنگ بێت و بيەوێت قسەکانی پارێزراو بێت، ئەوە دەتوانێت بچێتە بەشی "secret conversations" لە مەسنجەر، لەکاتی ناردنی هەر نامەيەکدا دەتواندرێت کاتی سڕينەوەی بداتێ، چونکە دوای تێپەڕبوونی ئەو کاتە بەشێوەيەکی خۆکارانە مەسنجەر ئەو نامەيە دەسڕێتەوەو لەلای بەکارهێنەر نايهێڵێت.
لەلايەکی ديکەشەوە بەشێوەيەکی فەرمی ژووری هەواڵی فەيسبوک بابەتێکی لەسەر ئەو خزمەتگوزارييە بڵاوکردەوەو نموونەشی بۆ ئەو کارەيان بە کاری شۆپينگ و بانک هێنايەوە، چونکە لەکاتی ناردنی ژمارە هەژماری بانک، يان هەر زانيارييەکی ديکە بەکارهێنەر پێويستی بەوەيە نامەکەی پارێزراو بێت هەربۆيە بەشی "secret conversations" لە مەسنجەر ئەو کارەی بۆ دەکات و لە رێگەی تايمەرەوە دەست بەسەر نامەکانی خۆی دا دەگرێت.
لە کۆتايشدا ئاماژەيان بەوەداوە لە ئێستادا ئەو خزمەتگوزارييە بۆ هەندێک لەبەردەستە و لە ژێر تاقيکردنەوەدايە بەڵام لە چەند هەفتەی داهاتوو بە کۆمەڵێک تايبەتمەندی ديکەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەبێت و دەتوانن بەکاريبهێنن.

لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک