وێنەکانت بکە بەشێوەی کارتۆن



بەرنامەی پريسما "Prisma" لە دوای چەند مانگێک کارابوون بۆ سيستمی ئای ئۆ ئێس، بەشێوەيەکی تەواوەتی بۆ سيستمی کارپێکەری ئەندرۆيديش بەردەست بوو.


بەرنامەی پريسما، ماوەيەک بوو بەشێوەيەکی ئەزموونی بۆ ئەندرۆيد خرابوويا کار، لەدوای چەند گۆڕانکارييەک يەکەم نەوەی 
فەرمی ئەو بەرنامەيە بۆ سيستمی ناوبراو بەردەستخرا.

ئەم بەرنامەيە چەندين شێوازی جوان و سەرنجڕاکێش دەبەخشێتە وێنەکان و بە ئاسانی دەتواندرێت وێنە بگۆڕێتە شێوەی کارتۆن، ئەمە بێجگە لەوەی دەشتواندرێت بە خێراترين شێوە وێنە دەستکاريکراوەکان پاشەکەوت بکرێت و لە ئاپە کۆمەڵايەتييەکانی وەک ئينستاگرام و فەيسبوک بڵاوبکرێتەوە.


بەرنامەی پريسما بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەرهەمهێندراون و لە هەردووکياندا تايبەتمەندييەکانيان هەمان شتە بەبێ زياد و کەم، واتە زياد لە ٣٠ فلتەری وێنەکان بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانيان.

بۆ داگرتنی بۆ سيستمی ئەندرۆيد کليک لیرە بکەن ...


بۆ سيستمی ئای ئۆ ئێس کليک لێرە بکەن ...


ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک