بێگومان زۆر بەرنامە هەيە کاری يوتيوب دەکات و بەکارهێنەر دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت، وە ئەو ڤيديۆيەی دەيەوێت لێی بدات و دواتر لەلای خۆی پاشەکەوتی بکات.
بەڵام لەو نێوانەدا بەرنامەيەک هەيە کە رۆڵی يوتيوبی هەيە و خاڵێکی جياوازيکەريشی لەگەڵ سەرجەم ئەو بەرنامانەی ديکەدا هەيە کە ئەويش ئەوەيە لە کاتی لێدانی ڤيديۆيەکدا بەکارهێنەر دەتوانێت بەرنامە و پەڕەکانی ديکەی مۆبايلەکەی بکاتەوە بەبێ ئەوەی ئەو ڤيديۆيە دابخرێتەوەو نەمێنێت.
ئەو بەرنامەيەش ناوی "FlyTube"ـە کە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەو کارە، بەڵام لەلايەن گوگڵەوە بۆ چەند وڵاتێک لابراوە لە پلەی ستۆر .
ئەو بەرنامەيە تايبەتە بە سيستمی ئەندرۆيد و بۆ گالاکسی و هاوسيستمەکانی دەبێت واتە بۆ ئای ئۆ ئێس نابێت.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک