مژدەیەک بۆ هەوادارانی ئایفۆن




دەنگۆیەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە کە کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە لە رێوڕەسمی نمایشکردنی بەرهەمە نوێکانیدا ئایفۆنێک رانەگەیەنێت، بەڵکو سێ ئایفۆن بە جارێک رابگەیەنێت.


ئەم زانیارییە لەلایەن پێگەی (Mac Rumors)ەوە، کە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی زانیاری دزەکراوە، ئاشکراکران و وەک بەڵگە وێنەی رووی پشتەوەی سێ مۆبایلی ئایفۆن ٧ی دزەکراوی بڵاوکردەوە.


بەپێی زانیارییەکان، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بەنیازە لە رێوڕەسمی ساڵانەی مانگی ئەیلولی داهاتوودا سێ مۆدێلی ئایفۆن ٧ ئاشکرابکات و نمایشیان بکات، ئەو سێ ئامێرە بریتین لە ئایفۆن ٧، ئایفۆن ٧ پلەس و ئایفۆن ٧ پرۆ.


ئایفۆنە نوێیەکان پێدەچێت جێی پێوەکردنی هێدفۆنەکانیان لاببرێت و هەر لە جێی پێوەکردنی وایەری شەحنکردنەوە هێدفۆنی لێ ببەسترێت، هەروەها لە وێنەکانیشدا دەردەکەوێت کە ئایفۆن ٧ پلەس خاوەن کامێرایەکی پشتەوەی دەبڵ دەبێت، بەڵام کامێرای ئایفۆن ٧ و ٧ پرۆ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان پێوە دیار نییە.
ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک