تەلەفزیۆنی مێشکوژ پەیدابوو



لقی ھیندی کۆمپانیای LG کۆریای باشور ئامێرێکی تەلەفزیۆنی ئاشکراکرد کەتایبەتمەندییەکی دژە مێشوولەی ھەیە و بەتایبەت ئەو مێشولەیەی کەنەخۆشی مەلاریا و زیکا بڵاودەکاتەوە.

 کەتەلەفزیۆنە نوێیەکە شەپۆلی سەروو دەنگی بەکاردەھێنێت کەلەئاستی بیستنی مرۆڤدا نیە بەڵام مێشوولە دەردەکات.
کۆمپانیاکە ئاشکرایکردوە کەئەم تەکنیکە ھەمان ئەو تەکنیکەی تێدایە کەلەئامێری جلشۆر و فێنککەرەوەدا ھەیە.
کۆمپانیاکە ئەم ئامێرە بۆ ئەو کەسانە بەردەست دەکات کەداھاتیان سنوردارە یان لەو دۆخانەدا ژیان بەسەردەبەن کەمێشوولەیەکی زۆری تێدایە.

کۆمپانیاکە بەنیازە مانگی ئایندە لەفلپین و سریلانکاش ئەم شاشەی تەلەفزیۆنە ئاشکرا بکات، کەدەبێتە جێگرەوەی ئەو ئامێرانەی کەمادە قەلاچۆکەرەکانی مێشوولە بەکاردەھێنن.
ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک