جیاوازى لە نێوان ئایفۆنى ئەصڵى و ساختە



بەرهەمێکی ساختەی زۆر کەوتۆتە نێو بازاڕەکانی جیهانەوە، بە تایبەتی لە بازاڕی ئامێرە هۆشمەندەکاندا ئەم دیاردەیە بە زەقی بەدی دەکرێت.
بە گوێرەی پێگەی TechInsider، ئامێری (های فۆن ٦) بەرهەمێکی ساختەی چینییە کە لەسەر ئامێری (ئای فۆن ٦)ی ئەپڵ دروستکراوەتەوە، ئەم دوو مۆبایلە زۆر لە یەکتری دەچن و بۆ ئەوەی جیایان بکەیەنەوە پێویستە بڕوانینە وردەکارییەکان.
کۆمپانیای های فۆن-ی چینی ناودارە بە دروستکردنی ئامێری مۆبایلی ساختە کە زۆر لە ئایفۆن دەچن و جیاکردنەوەیان ئاسان نییە، لە نێو بەرهەمەکانیاندا، مۆبایلی های فۆن ٦ زیاترین کڕیاری هەیە  و زۆرێک لەو کڕیارانە ئاگاداری ئەوە نین کە ئامێرەکەیان ساختەیە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، های فۆن سیستەمێکی iOSی دەستکرد بەکاردەهێنێت کە کۆمەڵێک هەڵەی تێدایە، یەکێک لەو هەڵانە لە کاتی کردنەوەی (ئەپ ستۆر)دا دەردەکەوێت، کاتێک پەنجە بە ئایکۆنەکەدا دەنێیت، بەرنامەی (پلەی ستۆر)ی ئەندرۆید دێتە پێشەوە.
ئەم بەرهەمە ساختەیە زۆربەی لە نێو وڵاتی چیندا دەفرۆشرێت، بەڵام ژمارەیەکی زۆری هەناردەی بازاڕەکانی ئەوروپا کراون و ئەگەری زۆری هەندێکیان گەیشتبنە هەرێم.
پێویستە لە کاتی کڕینی ئامێرە هۆشمەندەکاندا لە بڕواپێکراوی فرۆشیارەکە دڵنیا ببینەوە و بەر لە کڕینی لێی ورد ببینەوە و تاقی بکەینەوە.
ئەمە ڤیدیۆی کردنەوەی یەکێکە لەو ئامێرە ساختانە، بڕوانن چەند لە بەرهەمە راستەقینەکە دەچێت.


ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک