ڤايبەر بەدەر لە مۆبايل و تابلێتەکان، توانراوە بۆ کۆمپيوتەريش بەرهەم بهێندرێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامەيە بەشێوەيەکی ئاسان بتوانن لە هەر جێگە و شوێنێک بێت پێوەی پەيوەست بن و پەيوەندی لە رێگەيەوە ئەنجام بدەن و دانەبڕێن لێی.
بەرنامەی ڤايبەر يەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری تەکنەلۆژيا و پەيوەندی کردن لە رێگەی هێڵی ئينتەرنێتەوە، کە بەکارهێنەر دەتوانێت پەيوەندی دەنگی و ڤيديۆیی و نووسين ئەنجام بدات لەگەڵ بوونی کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ.
لەماوەی رابردوو لەو بەرنامەيە لە کۆمپيوتەرەوە چەند کێشەيەکی هەبوو کە گرنگترينيان ئەنجام نەدانی پەيوەندی ڤيديۆیی بوو، بەڵام لە دوايين ڤێرژنی دا ئەو کێشەيە چارەسەرکراوەو ئەم تايبەتمەندييانەشی بۆ زيادکراون:
ئەگەر بەکارهێنەرێک بە مۆبايل پەيوەندی ڤيديۆیی لە ڤايبەرەوە ئەنجام بدات، ئەگەر بەرانبەرەکەی بە کۆمپيوتەر لەسەرهێڵ دەتوانێت وەڵام بداتەوە.
- کارابوونی تايبەتمەندی ريپلەی بۆ نامەکان.
- لە رێگەی کۆرتاناوە ڤايبەر دەکرێتەوە.
- ئاڵوگۆرکردنی فايلەکان.
- هاوبەشیپێکردنی فايلێکی دياريکراو.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک