هه‌رچه‌نده چه‌ندین به‌رنامه هه‌ن بۆ فێركردنی زمان، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ندێك له‌چاودێران به‌رنامه‌ی Lingualy یه‌كێكه له‌باشترینه‌كان.
ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌سه‌ر سیستمی ئه‌ندرۆیدو ئایفۆن كارده‌كات و خزمه‌تگوزارییه‌ك له‌خۆده‌گرێت كه ناوی SRSه‌و له‌ڕێگه‌یه‌وه ئاشنات ده‌كات به گونجاوترین واده بۆ پێداچونه‌وه به‌و وشانه‌ی فێریان بویت چونكه هه‌ندێ كات گونجاوتره بۆ فێربونی وشه‌ی نوێ نه‌ك پێداچونه‌وه به‌و وشانه‌ی پێشتر فێریان بویت.
هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رنامه‌یه یاسای 72 سه‌عاتی تێدایه بۆ وشه‌ی نوێ، به‌و مانایه‌ی پاش تێپه‌ڕبونی 72 سه‌عات ئه‌و وشه نوێیانه‌ت پیشان ده‌داته‌وه كه تازه فێریان بویت، ئه‌مه‌ش وات لێده‌كات زیاتر فۆكه‌س بخه‌یته سه‌ر ئه‌و وشانه‌ی تازه فێریان بویت.
له‌وه‌ش زیاتر ئه‌م به‌رنامه‌یه ته‌كنیكگه‌لێكی تێدایه كه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی وێنه‌و به‌ستنه‌وه‌ی به وشه‌و ده‌نگه‌وه، یارمه‌تی به‌هێزكردنی یادگا واته زاكیره‌ت ده‌دات. له‌فێركردنی وشه‌ی نوێشدا پشت به ده‌ق و ناوه‌رۆك ده‌به‌ستێت.
به‌رنامه‌كه سه‌پۆرتی ژماره‌یه‌كی زۆر زمانی وه‌ك ئینگلیزی و ئیسپانی و ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی و روسی و عه‌ره‌بی ده‌كات و چه‌ند قاموسێكی تێدایه كه زمانی زیاتریش سه‌پۆرت ده‌كات.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئه‌ندرۆید
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئایفۆن
-------------------------------------------------------------------------------

لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک