تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبووک يەکێکە لەو تۆڕە گرنگەکانی سەرنجی زۆرترين بەکارهێنەری بەلای خۆيدا راکێشاوەو بەردەواميش ژمارەی بەکارهێنەرانی رووی لە زيادبوونە.
وەک ئاشکرايە لەکاتی دروستکردنی هەژمار لەو تۆڕە کۆمەڵێک زانياریی تايبەتيت لێ داوادەکات وەک ساڵڕۆژی لە دايک بوون و ناو و نازناو و چەند شتێکی ديکە.
ئەمانەش لە بنکەی زانياری بۆ هەميشە لەلای فەيسبووک پارێزراو دەبێت و لەکاتی خراپبوونی هەژمارەکەت دەتوانی لە رێگەی ئەو زانيارييانەوە ئەکاونتەکەت بگەڕێنيتەوە.
لە ئێستاشدا ئەو کۆمەڵە زانيارييە دەتوانی بخەيتە سەر کارتیک و لەلای خۆت هەڵيبگريت بۆ کاتی پێويست، دروستکردنەکەشی لە رێگەی ئاپێکەوە دەبێت کە هەموو کەسێک دەتوانێت ئايدی کارتی فەيسبووکی تايبەت بە خۆی دروست بکات.
يەکێک لەو سوودە گرنگانەی ئەم ئايدی کارتە هەيەتی ئەوەيە لەکاتی بوونی ئەم کارتەدا ئەگەر هاتوو ئەکاوتنەکەت لەکار کەوتوو داوای پاسپۆڕت يان رەگەزنامەی لێ کردی ئەوا لە رێگەی ئەم کارتەوە دەتوانی ئەکاونتەکەت بەدەستبهێنيتەوە.
************************************************
سەرەتا سەردانی وێبسايتی دروستکردنی کارتەکە بکەن و بۆ چوونە ناو وێبسايتەکەش کليک لێرە بکەن...
دواتر ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن وەک لە وێنەکاندا روونکراونەتەوە:
وەک دەبينن بووينە خاوەنی ئايدی کارتی خۆمان لە تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبووک بە واژووی مارک زوکەربێرگی بەڕێوەبەری گشتييەوە.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک