بۆ ئەندرۆيد، ئەو نامانەی لە مەسنجەر دەينێريت دەتوانی بيسڕيتەوە



پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوو کۆمپانيای فەيسبوک هەواڵێكی خۆشی دايە بەکارهێنەرانی و رايگەياند بەشی ئێند تو ئێند زياد دەکات، لە ئێستادا بۆ ئەندرۆيد زيادکراوە.


لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، بەفەرمی نوێکردنەوە بۆ بەرنامەی مەسنجەر لە سەر سيستمی ئەندرۆيد نێردرا، کە زيادکردنی تايبەتمەندييەکی بەهێز لەخۆدەگرێت و بەکارهێنەرانی لە چاوەڕوانی کاراکردنی ـدان.


وەک لەم وێنەيەدا ديارە، لە بەشی "People" لە مەسنجەر، تايبەتمەندييەک زيادکراوە بەناوی "end-to-end encryption" لەکاتی کارەکردنيدا کارەکەشی بريتييە لەوەی هەر بەکارهێنەرێک بيەوێت ئەو نامايەی دەيەوێت بيسڕێتەوە لە پاش ناردنی دەبێت لەوێوە پەيوەندی بەو کەسەوە بکات و گفتوگۆی لەگەڵ دا بکات.



واتە کاتێک کەسێک بيەوێت گفتوگۆيەک ئەنجام بدات و پێی گرنگ بێت و بيەوێت قسەکانی پارێزراو بێت، ئەوە دەتوانێت "end-to-end encryption" لە مەسنجەر کارابکات و دواتر بچێتە بەشی "secret conversations"، کە لەکاتی ناردنی هەر نامەيەکدا دەتواندرێت کاتی سڕينەوەشی بداتێ، چونکە دوای تێپەڕبوونی ئەو کاتە بەشێوەيەکی خۆکارانە مەسنجەر ئەو نامەيە دەسڕێتەوەو لەلای بەکارهێنەر و بەرانبەرەکەی نايهێڵێت و نامێنێت.

لە ئێستادا ئەم تايبەتمەندييە زيادکراوەو تەنيا لە چەند وڵاتێک کارانەکراوە، لەبەرئەوەی پاش تێپەڕبوونی ماوە ئەزموونييەکەی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی لە گشت وڵاتێکدا زياد دەکرێت.



ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک